تاریخ ارسال مطلب : 11 مرداد 91, 05:49 ب.ظ
لە کاتی کۆنسێرتی دوو رۆژی رابردووی
هونەرمەندی لوبنانی “رەیان” لە شاری هەولێر، ستافی ماڵپەڕی (کوردستان)
دەستە جلێکی کوردی بۆ ئەو هونەرمەندە ئامادە دەکات و ناوبراویش لە کاتی
گۆرانی گوتنی دەیپۆشێت.
رەیان لە سەر شانۆ، سوپاسی تایبەتی بۆ ماڵپەڕی (کوردستان)
نارد و گوتئ “سوپاسی تایبەتم بۆ ماڵپەڕی (کوردستان) هەیە، کە هاوکاری
زۆریان کردووم لە ماوەیەی کە لە کوردستانم و ئە جلە کوردییەش دیاری ئەوانە
بۆ من”.
هەر لە درێژەی کۆنسێرتەکە، رەیان گۆرانی “بۆ کوردستان”ی
هونەرمەند “زەکەریا عەبدوڵا”ی گووتەوە.
پێشتر “رەیان” بە (کوردستانی) گوتبوو “دەمەوێت زەکەریا
عەبدوڵا ببینم، چونکە بەنیازم چەند ئاوازێکی ئەو لە ئەلبومە نویکەم
بڵێمەوە”.
لە ٦ ی مانگ (تەمووز/یۆلیۆ)، هونەرمەند رەیان لە رێگەی
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بەرەوە بەیروتی پایتەختی لوبنان بەرێکەوت و
گەڕایەوە.
ئەم کۆنسێرتە لە لایەن کەناڵی ئاسمانی کوردستان تیڤی دێتە
گواستنەوە.