شێخ محەمەدی خاڵ []
شێخ محەمەدی خاڵ
مامۆستا شێخ محه‌مه‌دی خاڵ كوڕی شێخ عه‌لی كوڕی شێخ ئه‌مینی
خاڵه، كه به‌پێنج پشت ده‌گاته‌وه به مه‌لا مسته‌فای موفتی بابانه‌كان، مه‌لا مسته‌فای
باپیره گه‌وره‌ی شێخ محه‌مه‌دی خاڵ پاش گواستنه‌وه‌ی میرنیشنی بابان له قه‌لاچوالانه‌وه
بۆ سلێمانی، ساڵی 1784 له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌ستنووسه‌كانی هێناوه، ئه‌و ده‌ستنووسانه
له باپیره گه‌وره‌یه‌وه، كه "مه‌لا ئه‌بوبه‌كری موسه‌نیفه" بۆی ماوه‌ته‌وه،
ئێستا مێژووی به‌شێك له ده‌ستنووسه‌كانی شێخی خاڵ، كه نزیكه‌ی 636 ده‌سنووسه ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ چوارسه‌د ساڵ له‌مه‌وبه‌ر.
مامۆستا خاڵ له ساڵی 1904 له‌شاری سلێمانی له بنه‌ماڵه‌یه‌كی
ئایینی ناوداری كوردستان له‌دایكبووه، له ساڵی 194 باوكی به‌نه‌خۆشی كۆچی دوایی ده‌كات،
باپیری "حاجی شێخ ئه‌مینی خاڵ"، كه پیاوێكی ناوداری خواپه‌رست بووه، خاڵ
و هه‌ر چوار براكه‌ی به‌خێو كردووه، سه‌ره‌تای خوێندنی لای باپیری بووه و له
قوتابخانه‌ی باپیریدا به‌ڕاستگۆیی و ده‌ستپاكی و خواپه‌رستی و ڕازیبوون و دووركه‌وتنه‌وه
له هه‌ڵپه‌ی جیهان په‌روه‌رده بووه. مامۆستای خاڵ هه‌ر له منداڵییه‌وه ئه‌وینی
خوێندن و نووسین و خولیای په‌رتووك و ده‌ستنووس بووه، به‌شی زۆری خوێندنی لای
مامۆستا شێخ عومه‌ری قه‌ره‌داغی بووه، كه زانایه‌كی ئایینی به‌ناوبانگ بوو، نه‌ك
هه‌ر له كوردستاندا، به‌ڵكو له‌ناو زانا ئایینیه عه‌ره‌به‌كانی ئێراقیشدا، به‌شێكیش
له خوێندنی لای مه‌لا حوسێنی پیسكه‌ندی و شێخ جه‌لالی قه‌ره‌داغی بووه.
له‌ساڵی 1931 باپیری كۆچی دوای ده‌كات، ئه‌حمه‌د به‌گی
تۆفیق به‌گ له‌وسه‌رده‌مه‌دا به‌ڕێكاری سولێمانی بووه، ئاهه‌نگێكی گه‌وره له مزگه‌وتی
حاجی شێخ ئه‌مینی خاڵ ساز ده‌كات، كه زۆربه‌ی پیاو ماقووڵانی سلێمانی بانگهێشت ده‌كرێن
و هه‌ر له‌م ئاهه‌نگه‌دا به‌فه‌رمانی فه‌ڕمیی شێخ خاڵ ده‌كرێت به پێشنوێژ و وانه‌بێژی
مزگه‌وته‌كه‌ی باپیری.
له كۆتایی ساڵی 1931 تا كۆتای ساڵی 1938 به‌و‌انه‌وتنه‌وه
و پڕۆژه‌ی دانانی فه‌رهه‌نگی خاڵ و ڕێزمانی كوردی و چه‌ند په‌رتووكێكی ئایینی وه‌ك
"فه‌لسه‌فه‌ی ئایینی ئیسلام و ژیانی پێغه‌مبه‌ر"ه‌وه سه‌رقاڵ ده‌بێت.
هه‌ر له‌م ماوه كورته‌دا دوو په‌رتووك به‌چاپ ده‌گه‌ێنێت، پاشان له‌ساڵی 1939 له‌لایه‌ن
شالیارێتی داده‌وه بانگه‌واز ده‌كرێت بۆ پێویستی چه‌ند قازییه‌ك، ئه‌ویش به‌شێوه‌ی
تاقیكردنه‌وه.
شێخ خاڵ یه‌كێك ده‌بێت له‌وانه‌ی تاقیكردنه‌وه ئه‌نجامده‌دات
و پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ست ده‌ه‌ێنێت. به‌فه‌رمانی پادشایه‌تی ده‌كرێت به قازی و
له هه‌ڵه‌بجه داده‌مه‌زرێت، ئیتر ناچار ده‌بێت دووربكه‌وێته له‌وانه وتنه‌وه، له
ژیانی فه‌رمانبه‌رێتیدا یه‌كێك بووه له قازییه ناوداره شاره‌زاكانی ئێراق و له
ماوه‌ی 28 ساڵ كار وه‌ك قازی له "چه‌مچه‌ماڵ و سولێمانی و كه‌ركووك و
مووسڵ" ئه‌نجامداوه.
له‌ساڵی 1962دا له‌ناو هه‌موو قازییه‌كانی ئێراقدا هه‌ڵبژێراوه
به ئه‌ندامی دادگای جیاكردنه‌وه‌ی شه‌رعی له به‌غدا، له‌م ماوه زۆره‌دا جێ په‌نجه‌ی
له شالیارێتی داددا دیار و ناسراو بووه، به‌وه‌ی كه به‌هیچ جۆرێك له‌یاسا و شه‌ریعه‌ت
لاینه‌داوه، هه‌رچه‌نده چه‌ند جارێك له‌لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی زۆر گه‌وره‌وه
فشاریان خستۆته سه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی له‌یاسا لابدات، به‌ڵام بێ سوود بووه.
شێخی خاڵ له‌به‌رئه‌وه‌ی نووسه‌رێكی خاوه‌ن بیرولێهاتوو
بووه، خاوه‌نی به‌رهه‌می زۆر و به‌كه‌ڵك بووه، بۆیه یه‌كێكه له‌و كورده زۆرده‌گمه‌نانه‌ی
كه له زۆر زووه‌وه بووه به ئه‌ندام له كۆڕی زانیاری ئێراقدا، ته‌نها خوالێخۆشبوو
"تۆفیق وه‌هبی به‌گ" له‌پێش ئه‌وه‌وه‌یه له‌مبواره‌دا، شێخی خاڵ له‌ساڵی
1953وه ئه‌ندامی كۆڕی زانیاری ئێراق بووه و له ساڵی 1972ه‌وه جێگری سه‌رۆكی كۆڕی
زانیاری كوردیش بووه، جێ په‌نجه‌ی زۆر دیاره له هه‌ردوو كۆڕه‌كه‌دا، به‌رهه‌مه‌كانی
باشترین به‌ڵگه‌ن له‌م ڕووه‌و‌ه و توانیوه‌تی خزمه‌تی نه‌ته‌وه‌كه‌ی بكات له
بواری ڕۆشنبیریدا و له‌ڕێی هه‌ردوو كۆڕی زانیارییه‌وه ناوی گه‌وره پیاوانی كورد
بگه‌یه‌نێ به‌جیهان، وه‌ك "موفتی زه‌هاوی"، كه باویكی شاعیری گه‌وره‌ی
به‌ناوبانگ "جه‌میل سدیق زه‌هاوی"یه، هه‌روه‌ها "بێتوش"،
"شێخ ئه‌حمه‌د فائیز به‌رزنجی"، "بابه‌تایه‌ری هه‌مه‌دانی"،
"مه‌لا محه‌مه‌دی خاكی" و چه‌ندین زانای دیكه‌ی ناودار.
مامۆستای خاڵ كه‌سایه‌تیه‌كی كۆمه‌ڵاتی ڕه‌وشت جوان و
زمانپاك و دڵفراوان و مێشك كراوه‌و له‌سه‌رخۆ بووه و تاڕاده‌ی خواپه‌رستی باوه‌ڕی
به‌ڕاستگۆیی و لێبووردن و ڕێزگرتن له ماف و دادوه‌ری هه‌بوو، له‌و باوه‌ڕه‌دا بوو،
كه كوردایه‌تی خواپه‌رستییه، بۆیه له‌ناخی ده‌روونییه‌وه دژی هه‌موو جه‌ور و سته‌مێك
بوو، كه له نه‌ته‌وه‌كه‌ی ده‌كرا.
یه‌كه‌م وتاری كه گۆڤاری گه‌لاوێژدا له كانوونی دووه‌می
1940دا له‌ژێرناونیشانی "خۆشه‌و‌یستی نیشتمان" دایه كه‌سانی تر، ئه‌گه‌ر
ته‌نیا هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی هانده‌ربوایه بۆ به‌ربه‌ره‌كانی ئه‌و ڕژێمانه‌ی كه به‌رده‌وامبوون
له كاولكردنی كوردستان و زه‌وتكردنی خاكی كوردستان، مامۆستا شێخ محه‌مه‌دی خاڵ له‌گه‌ڵ
هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تیدا هه‌ستی ئایینیش ڕۆڵێكی گه‌وره‌ی هه‌بوو له زیادكردنی گڕ و
بڵێسه‌ی تۆڵه‌سه‌ندن تێیدا به‌رامبه‌ر به دوژمنانی كورد و كوردستان، و له‌و باوه‌ڕه‌دا
بوو، كه ده‌بێت ئایین ئاوێته‌ی نیشتمانی و نه‌ته‌ویه‌تی بێت و خه‌باتی نیشتمانیش
پێویستیه‌كی ئایینی بێت.
شێخ محه‌مه‌د خاڵ ڕۆژانه 10 كاژمێر به‌نووسین و خوێندنه‌وه‌وه
سه‌رقاڵ ده‌بوو، له‌سه‌ر ئه‌م پڕۆگرامه‌ش تامردن هه‌ر به‌رده‌وام بوو، سه‌ره‌تای
خوێندنه‌وه‌ی له ده‌مه‌وبه‌یانیه‌كی زووه‌وه تا نزیكی نیوه‌ڕ‌ۆ، كه ده‌یكرده نزیكه‌ی
6 كاژمێر له‌جیهانی په‌ڕتووك و ده‌ستنووسدا و دوانیوه‌ڕوانیش پێش ئه‌وه‌ی بڕوات بۆ
مزگه‌وت 3 كاژمێر له خوێندنه‌وه و پێداچوونه‌وه‌ی ئه‌و په‌رتووكانه‌ی، كه له‌ژێر
چاپدابوون و ڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كانیان، شه‌وانه‌ش پێش نووستن ماوه‌ی كاژمێرێك
به خوێندنه‌وه‌وه خه‌ریك ده‌بوو، له ناوه‌ڕاستی حه‌فتاكانه‌وه ته‌نها یه‌ك چاوی
مابوو و به‌رده‌وام زه‌ڕه‌بینی به‌كارده‌هێنا بۆ خوێندنه‌وه و هه‌ندێك جار پێیان
ده‌گوت: "كه‌وتویته‌ته ته‌مه‌نه‌وه و ئیتر ئه‌وه‌نده خۆت ماندوومه‌كه"
له وڵامدا ده‌یگوت: "ته‌ندروستیم به‌نده به‌خوێندنه‌وه و نووسینه‌وه، ئه‌گه‌ر
دوورم بخه‌نه‌وه لێی، نه‌ك هه‌ر ته‌ندرووستم خراپ ده‌بێت، به‌ڵكو له‌وانه‌شه بمرم،
من وه‌ك ماسی چۆن، كه له ئاو ده‌رت هێنا ده‌مرێت، منیش گه‌ر دوورم بخه‌نه‌وه له په‌رتووك
و نووسین ئه‌وا ده‌بێ ماڵئاواییتان لێبكه‌م، بۆ نیوه چاوه‌كه‌شم، تو خوا چاوێك له‌م
ڕێگایه‌دا كوێر نه‌بێت بۆچی باشه؟"
مامۆستای خاڵ له ڕۆژی 1989.07.15دا ماڵئاوایی له جیهانی
زانست و زانیاری كرد و به‌ره و جیهانی كۆتایی كه‌وته‌ڕێ، مامۆستا شێخ محه‌مه‌دی
خاڵ له دوای خۆی 40 په‌رتووكی له‌چاپدراوی به‌جێهێشتووه، كه زانسته‌كانی
"لێكدانه‌وه، زمانه‌وانی، وێژه‌یی، بانگخوازی، مێژوویی،....هتد" له خۆی
ده‌گرێت
نوشته شده توسط خوشه ویست در جمعه 13 بهمن 1391 و ساعت 06:06 ب.ظ
()
نظر
مه‌رجه‌کانی شێعربوون [زمانی کوردی ( زبان کردی) , ]
مه‌رجه‌کانی شێعربوون
شێعری چاک، چ به شێوازی کێشی عه‌رووزیی(کلاسیک)، یا کێشی په‌نجه‌یی(خۆماڵی) یان کێشی ئازاد(نوێ: شێعری سپی| شێعری ئازاد| په‌خشانه شێعر) ئه‌و شێعره‌یه که له نێوان توێکڵ و کاکڵ یان فۆرم و نێوه‌رۆکدا، چه‌شنه تێکئه‌ڵقاویی و تێکێشراوییه‌کی جوان و ڕازاوه و خۆشکر له جۆری ته‌ون ببیندرێ، که ته‌واوی پێکهاته‌کانی شێعر وه‌ک خه‌یاڵ، زمان و وێنه| ئیماژ..، چ له ئاستی ئاسۆیی و، چ له ئاستی ئه‌ستوونییه‌وه پێوندییه‌کی وه‌ها مه‌نتیقی (لۆژیکی)یان پێکه‌وه هه‌بێ که ئه‌گه‌ر واژه‌یه‌ک ده‌رباوێژی شێعره‌که تووشی خه‌وشیی بێ و حاڵه‌تی شێعربوونی خۆی له ده‌ست بدا. ئه‌گه‌ر که‌سێک بیهه‌وێ، خه‌یاڵ و ده‌ربڕینه‌کانی خۆی له سه‌ر شێوازی کێشی عه‌رووزی (کلاسیک) پێشکێش بکا ده‌بێ سه‌رنجێکی زیاتر بداته ئاستی ئاسۆیی که تێیدا یه‌کێتی هه‌ست و مانا و مه‌به‌ست وه‌ها درابێته ده‌ست که خوێنه‌ر یا بیسه‌ر ده مه‌به‌ستی شاعیر بگا و بتوانێ چێژی لێوه‌ربگرێ. به‌ڵام له شێوازی کێشی ناعه‌رووزی(په‌نجه‌یی، ئازاد| نوێ| سپی| په‌خشانه شێعر) دا، بێژگه له ئاستی ئاسۆیی، ئاستی ئه‌ستوونیی بڕگه و کۆپڵه‌ی هۆنراوه‌که‌ش زۆر گرینگه که تێیدا یه‌کێتی هه‌ست و مانا و مه‌به‌ست وه‌ک ئه‌ستوونده‌گێکی پته‌و، ده‌بێ له‌به‌رچاو بگیرێ. هه‌ڵبه‌ت جگه له‌م دوو لایه‌نه‌ی سه‌ره‌وه، ئاستی مۆسیقاییش واته یه‌کێتی و وێچوون و هارمۆنی له نێوان پیت و وشه و ده‌سته‌واژه‌کان، شیاوی بایه‌خدانه که له هه‌ردووک شێوازدا ده‌بێ گرینگیی پێبدرێ. نموونه بۆ ئاستی ئاسۆیی له مامۆستا «هێمن موکریانی»:
بۆ ده‌بێ «زێندین» لــــــــــــــه زیندانم بکا چونکه گوتم: ئه‌ز مه‌مم، خه‌سته‌ی خه‌مم، کوشته‌ی ئه‌مم، زینم ده‌وێ
ئه‌گه‌ر له‌م تاکه دێڕه‌ی سه‌ره‌وه وردبینه‌وه ده‌بینین جگه له لایه‌نی ڕه‌وانبێژی و ورده‌کاریی و خه‌یاڵی شاعیرانه، ئه‌و یه‌کێتییه مۆسیقاییه‌ش که له نێوان پیته‌کانی (ز، خ، م..) دا ده‌بیندرێ، شێعره‌که‌ی جوانتر کردووه. ده‌وه‌دا شک نییه که ئه‌گه‌ر له‌م تاکه‌دا، وشه‌ی «زین» بقرتێنین یان وشه‌ی «دین»ی له شوێندا دابنێین شێعره‌که سه‌قه‌ت ده‌بێ.
نموونه بۆ ئاستی ئه‌ستوونی له «شێرکۆ بیکه‌س»: «ئه‌م هه‌موو کۆستانه له کوێ دانێم؟ گڵۆڵه‌ی ئه‌م هه‌موو ژانانه له چیدا هه‌ڵگرم؟! پڵپڵه‌ی ئه‌م هه‌موو فرمێسکه گه‌ردانه‌ی ئه‌م هه‌موو هه‌نیسکه به چیدا هه‌ڵواسم؟»
به سه‌رنجدانی ئه‌و کۆپڵه‌یه‌ی سه‌ره‌وه بۆمان ده‌رده‌که‌وێ که شاعیر توانیویه‌تی یه‌کێتییه‌کی پته‌وی مانایی و مۆسیقایی له نێوان وشه‌گه‌لی«کۆست، ژان، فرمێسک و هه‌نیسک، گڵۆڵه و پڵپڵه..» به شکڵی کۆڵه‌که‌یی بخوڵقێنێ. له شێوازی کێشی ناعه‌رووزیدا، زۆرکه‌س و له‌وانه به‌شێکی زۆر له شاعیره لاوه‌کان، پێیانوایه به ڕیزکردنی چه‌ند وشه و ده‌سته‌واژه‌ی شۆڕکراو (له سه‌ره‌وه بۆ خوارێ)، به‌رهه‌می هونه‌رییان داهێناوه؛ که‌چی به‌شێکی زۆر له‌م گوتراو و نووسراوانه ناکرێ نێوی شێعریان لێ بنێین.
ڕاسته، له سه‌ره‌تای شێعرگوتن یان شێعرنووسیندا، داهێنان و خوڵقاندنی به‌رهه‌می زۆربه‌پێز له هیچکه‌س چاوه‌ڕوان ناکرێ، به‌ڵام که‌سی گۆرین به‌ر له‌وه‌ی خۆی وه‌ک شاعیر بناسێنێ، ده‌بێ له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بێ، پله‌ی زانیاری و ئاستی ڕۆشنبیریی خۆی له‌مه‌ڕ شێعر و شاعیریدا بباته بان و، له بڵاوکردنه‌وه‌ی به تاڵووکه‌ی به‌رهه‌مه‌کان، خۆ ببوێرێ. تا له بیرم نه‌چووه ئه‌وه‌ش بلێم زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌و وشه‌ڕیزکراو و قه‌ڵاغکراوه سه‌یر و سه‌مه‌رانه‌ی که له سایت و ماڵپه‌ڕه ئینترنێتییه‌کان و هێندێک له گۆڤاره کوردییه‌کاندا ده‌بیندرێن، نه ته‌نیا ناچنه خانووی شێعره‌وه، به‌ڵکه له باری زمان و داڕشتنیشه‌وه ناته‌واون. بۆیه له‌م پێوه‌ندییه‌دا، ئه‌و شاعیره لاوه به‌رده‌نگه‌ی من، هه‌م شیاوی سوپاسه و، هه‌م کارێکی زۆر باش و به جێی له خۆی نیشانداوه، که به‌رله‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌کانی بڵاوبکاته‌وه لانیکه‌م ئه‌و پرسه‌ی ده‌گه‌ڵ که‌سێک هێناوه‌ته‌گۆڕێ و داوای ڕێنوێنی لێ کردووه.
س. چ. هێرش
تێبینی: به‌شێک له نامه‌یه‌ک بوو که کاتی خۆی نووسه‌ر بۆ شاعیرێکی لاوی نووسیبوو
نوشته شده توسط خوشه ویست در چهارشنبه 6 دی 1391 و ساعت 02:41 ب.ظ
()
نظر
سردار عیوض خان جلالی [گه وره پیاوانی کورد(بزرگان کرد) , ]
سردار عیوض خان جلالی (کردهای خراسان)
سردار عیوض‌خان از کوردهای خراسان بهمراه همرزمانش، 1890
میلادی.
سردارعیوض خان رهبر شجاع و
عالیقدر کورد که بخاطرعزت فرهنگ و هویت ملت کورد درخراسان، در سال 1890 به پاس
بازپس گیری شهر کوردنشین فیروزه به قیام برخاست، روح ناآرامی که کالبدش را به تپش
درآورد و راهی ستیغ قله‌های افتخار ساخت.
فرهنگ
زلال کوردی ، چشمه ای جوشان است که ازکوهسار که‌ن عزت و سربلندی ملت کورد جاری است. ایران پهناور خانهء بزرگ همه اقوام و
ملیت‌های ساکن آن است. ساکنان این آب وخاک که سردرآفتاب دارند و دیده دردور دست‌ها
تا بیگانه را در این خانه راه و جایی نباشد و چه زیبا تاکنون
ایستاده اند، افسوس که حاکمین غاصب و تمامیت‌خواه، آنان را از حقوق سیاسی، فرهنگی،
اجتماعی، مدنی، اقتصادی و حاکمیت بر سرنوشت خویش محروم داشته‌اند.
کوردهای
خراسان که بعد از کوچ اجباری به این دیار، بعنوان مرزبانان شمال شرقی ایران زمین
معروف شده‌اند، گاه زمزمهء ملایم جویبارعشق و شور و شکوه بوده‌اند، و گاه دربرابر
دشمن (داخلی و خارجی) به توفان و تندرصاعقه بدل شده‌اند، هر پلید اندیش متجاوزگری؛
چه به سرزمین و چه به فرهنگ، زبان، آداب و رسوم کوردی را به زان‌و کشیده‌اند.
کردهای شمال خراسان، درفش کاویانی (منسوب به کاوه آهنگر که سر سلسلهء ایل بزرگ
کاوانلوئی می‌باشد) وعزت ملیت کورد را بر دوش کشیده اند و به همراه سایر ملیت‌های
ایران، زیباترین حماسه‌ها را آفریده اند.
در
شمال خراسان، در پس هرکوهی، برستیغ هرقله ای، درهم نفسی با هر سرو کوهی ، مرد
مبارزی و شیرزنی غریبانه خفته است و سرخی خونش، راه روشن بیداری و حافظ هویت
کوردی است. کوردهای خراسان، بشکوه فرزندان این دیارکه صدایشان را متأسفانه جزدره‌های
زادگاهشان کس نشنیده است، سرافراز تاریخ خود هستند، اما تاریخ نشان می‌دهد که
حاکمین قدرنشناس ایران شرمندهء شرافت و رشادت این فرزندان گمنام بوده و هستند.
حرکتهای سازمان‌یافتهء هضم فرهنگی و از بین بردن زبان کوردی، هویت زدایی و عدم
رسیدگی به مطالبات حق‌طلبانه کوردهای خراسان مایهء ننگ حاکمان فرهنگ‌زدا، زن‌ستیز
و ضد مردمی است، و تاوان آن را پس خواهند داد.
با
نگاهی خلاصه‌وار و گذرا به تاریخ ایران زمین، نیکنامی مردمان ایران و کوردهای
خراسان، و بدنامی حاکمان غاصب به یادگار
مانده در دل تاریخ را مرور می‌کنیم.
در
زمان فتحعلی شاه (1797 – 1834 میلادی) ایران در جنگی از روسیه شکست سنگینی
خورد و در سال 1813 میلادی طبق قرارداد گلستان، جدایی منطقه گرجستان و نواحی
بسیاری از شمال قفقاز را به روسها واگذار کرد.
در
سال 1820 میلادی جنگ دیگری با روسیه عواقب فاجعه آمیزی برای ایران داشت. و در سال
1828 میلادی ایران مجبور شد قرارداد ترکمنچای را امضاء کند که طبق آن مناطق
ارمنستان و آذربایجان از ایران جدا شد.
دخالت
خارجی و تجاوزات ارضی به ایران در دوران ناصرالدین شاه (1848 – 1896 میلادی) و
پسرش مظفرالدین شاه (1896 – 1906) شدت گرفت. در سال 1890 میلادی شهر کوردنشین
فیروزه در شمال خراسان بدون هیچگونه قراردادی و با زورمداری آشکار از ایران جدا شد.
در
پی اعتراضات و تظاهرات گسترده مردم، در سال 1905 میلادی مظفرالدین شاه مجبور شد که
تشکیل یک مجلس منتخب مردم را قبول کند. قانون اساسی جدید قدرت سلطنت را محدود کرده
(سلطنت مشروط به اجرای قانون اساسی یا همان پادشاهی مشروطه که در آن پادشاه یک
سمبل نمادین بود) و حکومت پارلمانی و قدرت نهاد قانونگزار (مجلس) را تأیید می‌کرد.
در سال 1908 میلادی کودتایی بر علیه حکومت شکل گرفت و
ساختمان اولین مجلس ایران توسط اتحاد جماهیر شوروی سوسیالیستی به توپ بسته شد و در
هم فرو ریخت. شاهزاده احمد شاه به شرط احترام به قانون اساسی (پادشاهی مشروطه) به
عنوان نایب‌السلطنه سوگند خورد.
ادامه مطلب
نوشته شده توسط خوشه ویست در سه شنبه 16 آبان 1391 و ساعت 09:57 ق.ظ
()
نظر
امیر نظام گروسی []
امیر
نظام گروسی
حسنعلی خان امیر نظام از خانواده
بزرگ ایل کبودوند در سال 1236 (ه ق(
در
بیجار از توابع کردستان به دنیا آمد امیر نظام از هشت سالگی تا هجده سالگی به
تحصیل
پرداخت و فارسی و عربی و تاریخ ادبیات را فرا گرفت و در نقد اشعار کوردی و
فارسی
و عربی و ظبط تواریخ و انشا و حسن خط به مقام عالی رسید . او شخصی عارف و
دانشمند
و خطاط و از جمله نویسندگان زبر دست و ماهری است که سبک معروفی نیز
دارد
. او تنها کسی بود که پس از کشته شدن امیر کبیر به شاه اعتراض کرد .
امیر
نظام حاکم و والی بیش‌تر شهر های ایران از جمله : کردستان ، منطقه
موکریان کردستان ، باختران ، همدان ، نهاوند ، توسیرکان ، کرمان و .. بود .
امیر
نظام مردی دانشمند و دانشدوست و باذوق و پرمایه و بلیغ بود . هنر بزرگ او در
ساده نویسی بود از جمله یادگارهای امیر نظام چاپ کلیله و دمنه است . این کتاب را
به اشاره او ، به وسیله حاج وکیل اعتمادالممالک تصحیح گردیده و سپس به خط میرزا باقر
فخرالکتاب و به نفقه خود امیر نظام چاپ شده است .
از
جمله مکتوبات او می‌توان از : منشات ، پند نامه یحیویه ، نامه های
دیوانی
نام برد
.
ادامه مطلب
نوشته شده توسط خوشه ویست در پنجشنبه 30 شهریور 1391 و ساعت 12:50 ب.ظ
()
نظر
کردنامه (حسین تقدیسی) []
1
با سری از صخره،سربالاتریم
آسمان پرورد و قلّه پروریم
از تب ما گُر گرفته، آفتاب
از لب ما "آگری" می نوشد آب
برف دارستان "دَرسیم"ایم ما
سربدار سبز تقویم ایم ما
شاه شطرنجیم، با بُرد آمده
از ازل با مه‌ره ی کُرد آمده
نسخه ای از چرم "کاوه" دست ماست
هر چه آتش، هر چه آهن مست ماست
کرد یعنی با تبر در معرکه
رعد و برق مستقر در معرکه
"گیو" و "گودرز"ند و "گرگین" کردها
گرگ می گیرند شیرین کردها
کرد یعنی "بیستون"ی از بلا
حال "ابراهیم"(ع) و حَلق "اورفا"
کرد با "زرتشت" از پشت هم اند
شهر "شیز"آباد "زرتشت" هم اند
کرد یعنی مَزدیَسنای قدیم
وقف بسم الله الرحمن الرحیم
خسرو "تخت سلیمان"، کردها
امپراتوری ایران، کردها
کرد یعنی "ماد"ها... رُخدادها
"کوروش"ی از شاهدُخت "ماد"ها
"بازرنگی" کُردمردی، رستمی
"اردشیر بابکان"محکمی
آن سپهسالار دیرینه است کُرد
آهنین "بهرام چوبینه" است کُرد
ادامه مطلب
نوشته شده توسط خوشه ویست در سه شنبه 7 شهریور 1391 و ساعت 12:47 ب.ظ
()
نظر
موسیقی کردی []
موسیقی
کردی
یک
پژوهشگر موسیقی کردی براین باور است که انگیزش پیدایش موسیقی کردی در راستای حفظ زبان ادبیات، فرهنگ، سرگذشتها
و در مجموع تمدن و پیشینه کردها بوده‌است. موسیقی هاموید )فولکلور)
کردی از سه بخش افسانه‌ها، حکایت‌ها و داستان‌ها تشکیل شده‌است.
افسانه‌ها
پیدایش
موسیقی کردی مثل اکثر قومها و ملت‌های دیگر از افسانه‌های کردی شروع شد که در این قسمت، افسانه‌ها در قالب ترانه‌های
کردی گفته می‌شوند. این ترانه‌ها در فرهنگ کردی به ترانه‌های
دیوانی تقسیم می‌شوند و بیش‌تر محتوای آنها همان افسانه‌های کردی
است، که شکل حماسی دارند.
اولین
طلیعه‌های هنر کردی از بار ادبی و هنر موسیقی حماسه‌های کردی بودند. مشهورترین
کسی که به این نوع موسیقی پرداخته «کاویس آغا» بود که ترانه‌های وی همان حماسه‌هایی هستند که
از گذشتگان بر جای مانده‌است. افسانه‌های زیادی
در زبان کردی موجود است که اگر فیلم سازان حرفه‌ای به آن
ها توجه نمایند، می‌توانند سوژه‌های بسیار جالبی را از آن ها بسازند مانند: زارا عشق چوپان
حکایت‌ها و داستان‌ها
نوع
دیگری از موسیقی فولکلور کردی مربوط به حکایت‌ها و داستان‌هایی می‌شود که ترانه‌های داستانی نیز به دو بخش قهرمانی و
دلدادگی قابل تقسیم هستند. در ترانه‌های قهرمانی
به دلاوریها و مبارزه طلبی‌های یک قهرمان پرداخته می‌شود. در ترانه‌های دلدادگی جنبه‌های رمانتیک و عاشقانه بین دو شخص
بیان می‌شود که از این میان، ترانه«زنبیل‌فروش»که جنبه عرفانی دارد و ترانه‌های «آس
و حسن» و «خج
و سیامند»که سرگذشت دو دلداده
را بیان می‌کند، از معروف‌ترین آثار در این بخش هستند.
در
بخش دیگر موسیقی کردی، کردهای«سورانی» برای خود نوع ویژه‌ای از موسیقی دارند که به
آنها«گورانی»می‌گویند که این نوع
ترانه‌ها در میان کردهای اطرف شهرستان ارومیه و کردهای ترکیه)شمال)
«لاوژه» گفته می‌شود و این نوع گورانی‌ها ریتمی به نام «قه‌تار» دارند که پژوهشگران براین باورند ریشه این واژه از واژه زرتشتی«گاتا »گرفته‌شده که
در اوایل، مربوط به یک سری نیایش‌ها و مراسم مذهبی بوده‌است.
دومین
نوع این موسیقی«هوره»نام
دارد که مختص زبان کردی کلهری بوده
و در جنوب کردستان و منطقه کرمانشاه خوانده
می شود در ابتدا ترانه‌های ویژه‌ای در حمد و نیایش«اهورامزدا» بود و این واژه نیز ریشه زرتشتی دارد
که برای نیایش‌های مذهبی آن زمان کردها که زرتشتی بودند، سروده شده‌اند.
در مراسم یادبود اشخاص
بسیار مهم، کردها از یک نوع موسیقی که به مرثیه‌سرایی و مرثیه‌خوانی
شباهت دارد به صورت ترانه و با تعریف ویژگیهای آن شخص برای او عزاداری می‌کنند
در
آیین‌های زادروز پیامبر، کردها یک نوع
ویژه از موسیقی را اجرا می‌کنند که به آن«مولودی» می‌گویند. البته مولودی‌خوانی در بیش‌تر جوامع
مسلمان رواج دارد. اولین مولودنامه در
وصف و ستایش محمد را «ملاباتدیی» صوفی و عارف مشهور نوشت که بعدا مرسوم شد که در زمان عید مولود از سروده‌های وی در مولودی
خوانی استفاده کنند. اصیل‌ترین سازهای استفاده شده در موسیقی کردی «سرنا» و «دهل» هستند و بعدا سازهایی که وارد این نوع موسیقی شده‌اند
مانند «دف» و «تنبور» دارای اهمیت ویژه‌ای شده‌اند. برای اطلاعات
بیش‌تر می‌توانید به «میژوی ئه ده بی کوردی» علاالدین سجادی و پژوهشی در فولکلور کردی مراجعه کنید.موسیقی
کردی تا حدودی نمادی از شادیهاو غم و اندوه بعد
ازپایان هر جنگ است.
سازها
سازهای
رایج و اصیل در موسیقی کردی نی، سورنا، نایه، دهل، دف، تنبک، تنبور و کمانچه است.
به
طور کلی در موسیقی ایرانی ملودی هایی در قالب هفت دستگاه ماهور، شور، نوا، همایون، سه گاه، چهارگاه و پنج گاه جای
می‌گیرند. اما غیر از هفت دستگاه معروف فوق یک دستگاه مشهور دیگر وجود دارد و آن دستگاه
"اصفهان" می‌باشد.
بسیاری از موسیقیدانان معتقدند این دستگاه بخشی از دستگاه شور است و بسیاری دیگر بر این باورند که شاخه‌ای از همایون است.
آوازهای " قه تاری" کردی در همین دستگاه جای می‌گیرند.
در
میان هفت دستگاه فوق، دستگاه شور از سایر دستگاه‌ها وسیع‌تر و بزرگ‌تر است زیرا اگر چه در سایر دستگاه‌ها، چندین آواز
دیگر جای می‌گیرد، اما دستگاه شور علاوه بر
این خود دارای چندین "گوشه"
دیگر
می‌باشد. این گوشه‌ها شامل ابوعطا، بیات
ترک یا بیات زند، افشاری یاهه
وشار،بیات
کرد و ده شتی می باشد.
بسیاری
از آوازهای کردی مانند کابوکی، شاییک ده گری، گول نیشان گول نیشان و اکثر آوازهای حیران در دستگاه
شور جای دارند.
ادامه مطلب
نوشته شده توسط خوشه ویست در دوشنبه 26 تیر 1391 و ساعت 06:25 ب.ظ
()
نظر
هێندێک لە ژنە ناودارەکانی کورد [گه وره پیاوانی کورد(بزرگان کرد) , ]
قه‌ده‌م خێر
قه‌ده‌م خێر یه‌كێكه
له ژنه ناوداره‌كانى ناوچه‌ى لوڕستان، رابه‌رایه‌تى شۆڕشى پشتكۆى كرد. خاوه‌نى
سوپایه‌كى گه‌وره‌و پڕچه‌ك بووه، هه‌روه‌ك چۆن خۆى خاوه‌نى بیر‌و باوه‌ڕى پاك‌و
بێگه‌رد بوو. كۆششى كردووه له‌پێناوى ئازادی‌و سه‌ربه‌ستى نه‌ته‌وه‌ى كورد دا، ره‌زا
شا توانى به‌فڕو فێل (شا موراد خان )ى براى شه‌هید بكات، شه‌هیدبوونى براكه‌ى
هانیدا زیاتر بڵێسه به‌شۆڕش‌و خه‌بات‌و تۆڵه‌سه‌ندن له‌دوژمن بدات، له‌نامه‌یه‌كىدا
بۆ شێخى نه‌مر داواى كردووه كه هێزو توانایان یه‌كبخه‌ن‌و په‌لامارى هێزى دوژمن
بده‌ن . دواى ئه‌وه سوپاى شا زۆر دڕندانه په‌لامارى ناوچه‌ى پشتكۆى دا‌و ده‌ستیانكرد
به‌كوشتن‌و بڕین‌و تاڵانكردن، قه‌ده‌م خێر پێنج ساڵ قاره‌مانانه دژى سوپاكه‌ى شا
جه‌نگى كرد، كاتێك دوژمنان زانیان شه‌ڕ له‌گه‌ڵیا سوودى نییه، بیریان له‌فێڵ‌و
پیلان كرده‌وه‌و توانیان دوو به‌ره‌كى بخه‌نه ناو خێڵه‌كانى ئه‌و ناوچه‌یه، له‌ئه‌نجامى
خیانه‌تكردن‌و به‌ڵێنپێدان به لێبوردنى گشتى توانیان شۆڕشه‌كه سه‌ركوت بكه‌ن.
ڕه‌زا شا له گه‌ڵ
نامه‌که‌یدا بۆ قه‌ده‌م خێر قورئانێکی نارد تا باشتر بڕوا به‌و لێبوردنه بکه‌ن
که بۆی ده‌رکردوون. ته‌نانه‌ت نه‌ک هه‌ر سه‌ر له‌شکره‌کانی قه‌ده‌م خێر باوه‌ڕیان
پێ‌کرد، به‌ڵکو قه‌ده‌م خێر خۆیشی باوه‌ڕی به ڕه‌زا شا کرد‌و خۆیان دا به‌ده‌سته‌وه.
پاشان ڕه‌زا شا
(17) که‌سی له به‌رپرسه‌کانی ئه‌و شۆڕشه له‌سێداره‌داو قه‌ده‌م خێریشی زیندان
کرد.
سه‌رچاوه‌كان ئه‌ڵێن قه‌ده‌م خێر دوا ڕۆژى ژیانى له
زینداندا به‌سه‌ر بردووه.
خانزادی میری سۆران
خانزاد"ی میری
سۆران یه‌كێكه له ژنه ناسراوه‌كانی دیرۆكی نه‌ته‌وه‌كه‌مان، وه‌لێ تا ئێستاش به‌روونی
له‌سه‌ر ژیان و كاره‌كانی ئه‌م ژنه سه‌ركرده‌یه‌ی كورد لێكۆڵینه‌وه نه‌كراوه و
نه‌نووسراوه. ئه‌وه‌ی هه‌یه له‌چه‌ند نامیلكه و وتارێكدا باس له هه‌ندێك لایه‌نی
ژیانی خانزاد كراوه و له كه‌لێنی چه‌ند په‌رتووكێكیشدا ناوی خانزاد تێپه‌ڕیوه،
كه هه‌موو ئه‌و په‌رتووكانه و ئه‌و وتارانه‌ی له‌سه‌ر خانزاد نووسراون له په‌نجه‌كانی
ده‌ست تێپه‌رنابن. هه‌روه‌ها تا ئێستا چه‌ند شانۆگه‌ریه‌كیش له‌سه‌ر ژیانی خانزاد
نمایشكراوه، جگه له‌وه‌ی له‌چه‌ند به‌یت و هۆنراوه‌ی فۆلكلۆری كوردی ناوی خانزاد
تێپه‌ڕیوه.
ژیان و تێكۆشانی
خانزاده خانی میری سۆران كه تا ئه‌مڕۆش قه‌ڵا و شوێنه‌واره‌كانی له كوردستان
ماون، پێویستی به ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی به‌رفراوان و زانستی هه‌یه.
خانزاد كچی شاقولی به‌گی سوله‌یمان به‌گی میر سه‌یدی به‌گی سۆرانه. له ساڵه‌كانی
ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی 16ی زایینی له‌دایكبووه و له كۆتایی هه‌مان سه‌ده و له
ساڵی 1597 ماڵئاوایی له ژیان كردووه. دوای ئه‌وه‌ی میر سوله‌یمان به‌گی برای
خانزاد له ساڵی 1590 به پیلانێكی سه‌رفه‌رماندار "له‌شكری" له ڕێگای
به‌غدا له‌نێو بردراوه، خانزاده خاتوون بۆخۆی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی میرنشنی سۆرانی
وه‌ئه‌ستۆ گرتووه و كاروباری میرنشینه‌كه‌ی ڕاپه‌ڕاندووه.
ادامه مطلب(درێژەی بابەت)
نوشته شده توسط خوشه ویست در دوشنبه 29 خرداد 1391 و ساعت 08:48 ق.ظ
()
نظر
|