بیاد جلال ملکشاه

«خۆشه‌ویستی»

خۆشه‌ویستی من!

چۆن به‌رایی دا،

چاوه‌کانت وا ببینێ من به‌ ته‌نیایی

خۆ دڵی من کۆتری بن گوێسوانه‌ی چاوه‌که‌ی تۆ بوو!

نه‌تده‌زانی من به‌ بێ تۆ

ڕۆحی نه‌سره‌وتم؟

وه‌ک گوڵی نێو شۆره‌کاتی وه‌رزی بێ باران

زڕ ده‌ژاکێ، سیس ده‌بێ، ده‌مرێ!

سه‌د مه‌خابن من ئه‌وینداری هه‌ژار و تۆ له‌ خۆبایی...

ئێسته‌ سه‌رگه‌ردان...

وا ده‌پێوم کوێره‌ڕێی سه‌ختی ژیانی تووش

توێشه‌ خاڵی، ده‌س به‌تاڵ و قاڵبێکی بێ دڵ و هه‌ستم!

ئیتر ئه‌م تاڵاوه‌ باده‌ش، ئۆقره‌ نابه‌خشێ

من ته‌ژی ده‌ردم

نوقمی هاڵاوی خه‌یاڵم

شاعیرێکی شه‌وگه‌ڕی مه‌ستم

ڕه‌نگه‌ نه‌مناسیته‌وه‌ ئه‌مجاره‌ بمبینی!

به‌فری وه‌رزی خه‌م

دۆڵی دڵمی کردووه‌ جێگه‌ی ڕنووی ماته‌م

ون بووه‌ سیمای لاوه‌تیم، ته‌نیا

تاپۆیه‌ک ماوه‌...

تاپۆیه‌کی نێو مژێکی خۆڵه‌مێشی خه‌م!

ڕه‌نگه‌ چاره‌نووسی من وابێ

وه‌ک چلۆن ته‌نیا له‌ دایک بووم

هه‌ر به‌ته‌نیاش ڕابوێرم ژین

تازه‌ ئاخر هه‌ر به‌ ته‌نیایی

سه‌ر بنێمه‌ باوه‌شی مه‌رگ و

بایه‌قوش له‌ کاولاشی نێو دڵی خۆمدا

بۆم بخوێنێ ئایه‌تی یاسین

خۆشه‌ویستم! کاتێ من مردم

قه‌د مه‌پرسه‌ چۆن به‌ بێ تۆ ژینم تێپه‌ڕ کرد

ژین نه‌بوو، هه‌ر ساته‌ مه‌رگێ بوو

قه‌ت هه‌واڵی شوێنی مه‌رگ و گۆڕه‌که‌م له‌ که‌س مه‌پرسه‌، به‌س

من به‌ڵینم برده‌ سه‌ر، په‌یمانه‌که‌م نه‌شکاند

کاتی مه‌رگیش دوا هه‌ناسه‌م هه‌ر به‌ یادی تۆوه‌ هه‌ڵکێشا

دوا وشه‌م هه‌ر ناوی تۆ، هه‌ر ناوی تۆ، هه‌ر ناوه‌که‌ی تۆ بوو


یادگاری از جلال عزیز که سالهای سال این یادگار حکمروایی خواهد کرد.

وآتش میرا خواهد بود وآتش روزی خواهد سوخت.....







ادامه مطلب
[ یکشنبه 18 آبان 1399 ] [ 08:34 ق.ظ ] [ ئــــامـــانج ]
شبکه اجتماعی فارسی کلوب | Buy Mobile Traffic | سایت سوالات