سڵاو هاوڕێیان
سادق کاریگەر، دوێنێ شەو(٩٤/٤/٧) تاک تڕاکی "خودایە" لە ئاڵبۆمی "پەپوولە"ی لەلاپەڕەی کۆمەڵایەتی فەسبووک بڵاو کدەوە. لەو تڕاکە دا کاریگەر هاەکار بووە لەگەڵ پاپێرێکی بۆکانی بە نێوی محەممەد کاکا و وەک هەمیشە کاری دەستە ڕەنگینەکانی ئاریوان جوانیەکی بێ وێنەیان داوە بە ئاهنگەکە....
هەروەها گووتیشی « بەداخەوە پێش فرۆشی ئاڵبۆمی "پەپوولە" سەرکەوتو نەبو» بۆیە قەرارە دوای رەمەزان بڵاوی بکاتەوە.
پێویستە بشڵێم لەو ئاڵبۆمە دا ٣ گۆرانی بێژی دەنگ خۆش (پاپێر) بە نێوەکانی: حەسەن زیافەتی، تاو(ئارەزو عومەرزادە- خێزانی کاریگەر) و محەمەد کاکا بوونە میوان.
هەر بە وتەی خۆی لە کوردستان ٣٨ سیدی و لە نۆرویج زیاتر لە ٥٠٠ سیدی لە ئاڵبۆمەکەی فرۆشتوە.
لەچەن رۆژی ڕابردوو دا لە پیجی ئینستاگرامەکەی بابەتێکی دا نا کە تێیدا نووسی بوو:هەمووتان بە حەق دەسپێرم...من ڕۆیشتم ئەو نەبێ کەس نازانێ کەی دێمەوە‌.
وادیارە ڕۆیشتوە بۆ نۆرویج بۆ لای خێزانی(ئارەزو عومەرزادە) کە سەردەشتیە!! ئەڵبەتە نێوی یەکێک لە تراکەکانی ئاڵبۆمەکەشی « دەڕۆم »ـە.
هەروەها ئێوە دەتوانن نووسراوەی پڕمەعنای ئەو تراکە لە درێژەی بابەت(دامه مطلب) ده بخوێننەوە.





وەرە لام تەنیام بڕیومە 

ئەوەی خوێندراوە دیومە 

مەیشۆوە دایە کۆتایی شیومە.!

وەرە لام تەنیام بڕیومە 

ئەوەی خوێندراوە دیومە 

مەیشۆوە دایە کۆتایی شیومە.!

- - - - - - - - - - - - - - - - - -

ئەژنۆ دادەدەم ئەی بەتاقی تەنیا..

خالقی دنیا، لەخۆم و لەخۆت تۆراوم ماوەیەکە.

گوێم بۆ ڕادێرە چکۆلەیە داوایەکە.! 

داواکردن لەتۆ دەزانم ناچێ بە زایە..

دەردی من وەک بزانم دەردی بێ دەوایە..

مەگین لای تۆ بە صەدەقەت بم بدۆزرێتەوە..

بڵێی گوناهەکانم بشۆردرێتەوە.؟؟
ماوەیەکە بنەماڵەکەم کز و لاوازن..

جەرگ هەڵدەدڕن لێرە هەموو ڕۆژێک بە گاسن.!

سڵاوم کرد عەبدی خۆتم بمناسەوە..

ئەو ڕێگایە خوارە تکایە بۆم ڕاست کەوە..

لەمێژە دەڕۆین بەرەو خواری یەك راهـ..

ژنان لێرە دڵخۆشن بە شڕەو بڕە.! 

هەموو توڕەن دەڵێن بێ سەبرین.!

بریا بیانزانیبوایە هەموو هی قەبرین.!

لەکەسدا نەماوە سەبر ڕقیان لە ئەیوبە..

بتوانی ڕایگری نعمەتێکە تۆبە..

سڵاوم کرد جوابی سڵاو واجبە..

پێش ئەوەی نەفسی لاعین مێشکم ببا..

بەسەر گەردت بم بکەوە بە فریام..

هەموو ڕۆژێك لێرە جەرگم دەبێ بە بریان.!

دەڵێن دەوڵەمەندەکەش گەییوە بە زاڵە.‌!

نێو چاوانم دەقی گرتووە بەو بەڕماڵە.!

بۆ نەماوە لە گەنجەکاندا بڕوا.!

لێرە شتێك پێش بێ زوو دەڵێن گوزەرا دەڕوا..

دەزانم خەبەرت هەیە لە مارو مێرو..

لێرە بە درۆ دەیکەن خێرات و خێرو..

لێرە ڕوو ڕەشی ڕۆژ بەڕۆژ دەگرێ پەرە.!

خۆت دەزانی ئەوەی لە شتێك بگا پێیان کەرە.!

خۆت دەزانی بۆ ئاوی ڕوون تونــــیم..

ئەوەندەم ئاوی ڵێڵ خواردۆتەوە لەسەر خۆ نیم.!

دەزانی ناحەق دەڵێم بدە بە دەممدا.!

نامەوێ سەرم داخەم خودایە بەرمدە.!

باب لە خانەقایە، ئەولادەکەی لە لەندەنە.!

خۆم لێرە ڕوحم بەڕەڵا لە بەندەنە..

زۆرم پێ خۆشە بێیە لام بۆ جارێکیش بێ..

یەکێک بوو دەیگوت ڕۆژێکی خۆش دێ.!

دەمی پێ دادەخەم، هەمووی تڕاحاتە.!

سمێڵ فش، خۆشی لێرە قاتە.!

تێکەڵم کرد ، مەینووسە بە کفر..

ببارێنە (کریم) بەسەر هەمووماندا بەفر..

خۆ دەزانم نزیکی لێم وەك ڕەگی حەیات..

بەڵام ناخۆشە خواردنی نانی بەیات.!

لێرە درۆ زۆر دەکەن وەکو خیاط.!

دەڵێن زیندوم خۆم، خۆم پێ مەیتە.!

ماڵت ئاوا گەردوون، کۆتایی بەیتە.!



وەرە لام تەنیام بڕیومە.!

ئەوەی خوێندراوە دیومە.!

مەیشۆوە دایە کۆتایی شیومە..

ئەژنۆ دادەدەم.....................................










طبقه بندی: رپ،  كوردی، 
برچسب ها: خودایه از کاریگر، خودایه، کاریگر، دانلود آهنگ جدید کاریگر به نام خودایه، دانلود آهنگ جدید کاریگەر به نام خودایه، دانلود رپ کردی، رپ کردی کاریگر،  

تاریخ : دوشنبه 8 تیر 1394 | 11:28 ق.ظ | نویسنده : محمدپوری | بۆچوون(نظرات)

  • جنوبی
  • زمستانه
  • پرشین بلاگ
  • قالب وبلاگ
  • شبکه اجتماعی فارسی کلوب | Buy Mobile Traffic | سایت سوالات