سڵاو هاوڕێیان هیوادارم ‌حاڵتان باش بێت و هەروەها پیرۆزبایی جێژنی پیرۆزی رەمەزانتان لێ دەکەم.
دوێنێ شەو (٩٤/٤/٢٥) کاریگەر لە لاپەرەی فەرمی خۆی لە فەیسبووک ڕایگەیاند کە هەموو رۆژێک تڕاکێک لە ئەڵبۆمی "پەپوولە" بڵاو دەکاتەوە. دوێنێ شەویش بە بۆنەی هاتنی جێژنی رەمەزان ٢ تڕاکی "دایە" و "چاوم دەقوچێنم"ـی بڵاو کدەوە. منیش دوای بڵاو بوونەوەی هەر تڕاکە لینکی ڕاستەو خۆ بۆ دانلۆد دادەنێم. هیوادارم چوکە یارمەتیەک بێت بۆ ڕەپی کوردی.


























طبقه بندی: رپ،  كوردی، 
برچسب ها: دانلود آلبوم جدید کاریگر، دانلود رپ کردی، دانلود آلبوم په پووله از کاریگر، دانلود آلبوم په په پوله، آلبوم په پوله کاریگر، کاریگه ر،  

تاریخ : جمعه 26 تیر 1394 | 10:24 ق.ظ | نویسنده : محمدپوری | نظرات
سڵاو هاوڕێیان
سادق کاریگەر، دوێنێ شەو(٩٤/٤/٧) تاک تڕاکی "خودایە" لە ئاڵبۆمی "پەپوولە"ی لەلاپەڕەی کۆمەڵایەتی فەسبووک بڵاو کدەوە. لەو تڕاکە دا کاریگەر هاەکار بووە لەگەڵ پاپێرێکی بۆکانی بە نێوی محەممەد کاکا و وەک هەمیشە کاری دەستە ڕەنگینەکانی ئاریوان جوانیەکی بێ وێنەیان داوە بە ئاهنگەکە....
هەروەها گووتیشی « بەداخەوە پێش فرۆشی ئاڵبۆمی "پەپوولە" سەرکەوتو نەبو» بۆیە قەرارە دوای رەمەزان بڵاوی بکاتەوە.
پێویستە بشڵێم لەو ئاڵبۆمە دا ٣ گۆرانی بێژی دەنگ خۆش (پاپێر) بە نێوەکانی: حەسەن زیافەتی، تاو(ئارەزو عومەرزادە- خێزانی کاریگەر) و محەمەد کاکا بوونە میوان.
هەر بە وتەی خۆی لە کوردستان ٣٨ سیدی و لە نۆرویج زیاتر لە ٥٠٠ سیدی لە ئاڵبۆمەکەی فرۆشتوە.
لەچەن رۆژی ڕابردوو دا لە پیجی ئینستاگرامەکەی بابەتێکی دا نا کە تێیدا نووسی بوو:هەمووتان بە حەق دەسپێرم...من ڕۆیشتم ئەو نەبێ کەس نازانێ کەی دێمەوە‌.
وادیارە ڕۆیشتوە بۆ نۆرویج بۆ لای خێزانی(ئارەزو عومەرزادە) کە سەردەشتیە!! ئەڵبەتە نێوی یەکێک لە تراکەکانی ئاڵبۆمەکەشی « دەڕۆم »ـە.
هەروەها ئێوە دەتوانن نووسراوەی پڕمەعنای ئەو تراکە لە درێژەی بابەت(دامه مطلب) ده بخوێننەوە.



درێژەی بابەت(ادامه مطلب)....

طبقه بندی: رپ،  كوردی، 
برچسب ها: خودایه از کاریگر، خودایه، کاریگر، دانلود آهنگ جدید کاریگر به نام خودایه، دانلود آهنگ جدید کاریگەر به نام خودایه، دانلود رپ کردی، رپ کردی کاریگر،  

تاریخ : دوشنبه 8 تیر 1394 | 11:28 ق.ظ | نویسنده : محمدپوری | بۆچوون(نظرات)

ئارام بخەوە کە کەس ئاگای لێت نییە
ئارام بخەوە کە کەس نیە هەلـتـستــێـنێ و شادت کا
ئارام بخەوە کە کەس وێنەکەشت ناناسێتەوە
ئارام بخەوە کە کەس بە گوێ لێ بوونی ناوی شارەکەت تۆی بیر نایەتەوە
ئارام بخەوە کە خەوتنت خۆشترە لە دیتنی گۆمەڵگای ئەوڕۆت
ئارام بخەوە کە شادیت لەو دنیا بە دیتنی شتێکە کە نابیندرێت و گومان ناکرئت ببیندرێت
ئارام بخەوە کە ئەورۆ هەر قسە شۆخی و خۆشەکانت زیندوو ڕاگیراون
ئارام بخەوە کە خەوتنت باشترە
ئارام بخەوە کە منیش بۆم ناکرێ بۆت بنووسم بەڵام گەر من بمێنم شادت دەکەم
ئارام بخەوە کە کەم کەس بە خوێندنەوەی ئەو چەن رستەیە ناسییەوە
ئارام بخەوە کە لەو دنیاش وەک ئێرە هەژاری...
ئارام بخەوە...ئەرێ هەر ارام خەوتنت باشترە...ئارام بخەوە...ئارام بخەوە...ئارام بخەوە ئەی گەرورەترین...ئارام بخەوە هەژار...کاتی خۆی هەڵت دەستێنم...



طبقه بندی: كوردی، 

تاریخ : شنبه 2 اسفند 1393 | 04:19 ب.ظ | نویسنده : محمدپوری | نظرات

خدایا خودت بگو وقتش نیست؟؟؟؟


برای دیدن بهتره عکس رو کپی کنید(به علت قالب وب عکس کامل نشون داده نمیشه)



عکس از:پیج"سەردەشتی جاران"



طبقه بندی: كوردی،  متفرقه، 

تاریخ : چهارشنبه 22 بهمن 1393 | 12:55 ب.ظ | نویسنده : محمدپوری | نظرات

السلام علیک یا دانش آموزان بی خواب
السلام علیک یا مراقبان حالگیر
السلام علیک یا طراحان خنده به رو و گریه به روکننده ی دانش آموزان
السلام علیک
یه تبریک خوشکل خدمت همگی
اطلاعیه: یا ایها التراحان خود خاث دانسته! منطزر اقداماط و خلاقیط های جدید ثوم طجربی باشید...(با طشکر)

تموم شد و به فنا داد و رفت.




طبقه بندی: كوردی،  متفرقه، 
برچسب ها: سوم تجربی، سوم تجربی، سوم تجربی ربط، سوم تجربی ابن سینا، سوم تجربی، سوم تجربی باحال،  

تاریخ : جمعه 26 دی 1393 | 12:44 ب.ظ | نویسنده : محمدپوری | نظرات


سڵاو به‌ رێزان
هه‌ر ئێستا(00:02-93/9/14) ئاهنگی نوێی كاریگه‌ر به‌ نێوی به‌ستراومه‌ته‌وه‌ له‌ لاپه‌ره‌ی تۆڒی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاو كرایه‌وه‌.
له‌ كاری ئاهنگسازیه‌كه‌ی هه‌ر وه‌كو پێشدا ده‌سته‌ ره‌نگینه‌كانی كاكه‌ ئاریوان(محسن)ده‌بینین.به‌ بڒوای من ئه‌و كاره‌ یه‌كێك له‌ كاره‌ ٢٠ه‌ كانی ده‌بێت..پێشنیار ده‌كه‌م به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و ئاهنگه‌ له‌ ده‌ست مه‌ده‌ن...



طبقه بندی: رپ،  كوردی،  هه‌واڵ(خبر)، 
برچسب ها: دانلود آهنگ به‌ستراومه‌ته‌وه‌ از کاریگر، به‌ستراومه‌ته‌وه‌، كاریگه‌ر، دانلود جدیدترین آهنگ کاریگر به نام به‌ستراومه‌ته‌وه‌، بستراومته وه، جدیدترین آهنگ کاریگر، دانلود آنگ جدید ضادق کاریگه‌ر به نام به‌ستراومه‌ته‌وه‌،  

تاریخ : پنجشنبه 13 آذر 1393 | 10:48 ب.ظ | نویسنده : محمدپوری | نظرات

Photo: ‎سڵاو هاورێیان هیوادارم شادوو سڵامت بن
به‌ بۆنه‌ی ئه‌و شه‌روو جه‌نگه‌ که‌ زۆربه‌ی ووڵاتان و شاره‌کانی داگرتووه‌ کاره‌ساتی مرۆڤی پیک هیناوه‌، خه‌ڵک له‌ خه‌موو ناراحه‌تی دان زۆر له‌ خوشکوو براکانمان ئاواره‌ یان شه‌هید کراوه‌ن ،انشالله خووای گه‌وره‌ شه‌هیده‌کان به‌ به‌هشتی به‌رین شاد بکات و ئاواره‌کانیش له‌و کاره‌ ساته‌ رزگار بن.
هه‌روه‌ک ئه‌وی ئاگادار بن ئیمه‌ ویستمان کۆنسیرتێک بکه‌ین به‌ڵام پێمان باش نه‌بوو له‌و کاته‌دا ئه‌و کاره‌ بکه‌ین ،ویستمان زۆرتر هاوده‌ردی هاووڵاتیانمان بین.
ویدیۆ کلیپێکمان ئاماده‌ کردووه‌ به‌ ناوی (( بریندارین)) که‌ له‌ ماوه‌یه‌کی زوو بڵاو ده‌بێته‌وه‌ ،هیوادارم به‌ دڵتان بێت .....چاوه‌رێ بن......
https://www.facebook.com/Overt.pro?ref=ts&fref=ts‎


سادق كاریگه‌ر،ره‌پێری ناسراوی كورد كه‌ ده‌نگی به‌رزی دڵی هه‌ر كه‌سێك ده‌له‌رزێنێت.به‌ڵام ماوه‌ی سێ مانگێك ده‌بوو هیچ كارێكی نه‌ده‌دایه‌ ده‌رێ كه‌ به‌ قسه‌ی خۆی كێشه‌ گه‌وره‌كانی پێشیان گرت بوو.ئه‌وه‌ له‌ كاتێك دایه‌ كه‌ ئاڵبۆمێكی به‌ نێوی"بابه‌ ژنم ده‌وێ"ماوه‌ی زیاتر له‌ ٦ مانگه‌ ئاماده‌یه‌،ئاڵبۆمێكی دیكه‌شی خه‌ریكه‌ ته‌واو ده‌بێ و قه‌رار بوو كۆنسێرتێكیش له‌ پایته‌ختی كوردستان بكات كه‌ به‌ وته‌ی خۆی ئه‌و كاره‌ساتانه‌ی كه‌ داعش ده‌یانكات ڒێگری له‌و كاره‌ی كرد.
"بریندارین" ناوی نوێترین كاری كاریگه‌ره‌ كه‌ دوێنێ بڵاو بۆوه‌.ئه‌و ره‌په‌ كه‌ موخاتبی ئه‌سڵی خودایه‌[!] چاوی زۆر كه‌س پڒ له‌ ئاو ده‌كات و پێشتریش دمۆیه‌كی ٣٤ چركه‌یی لێ بڵاو كرابۆوه‌.هه‌ر به‌ وته‌ی خۆشی به‌و زووانه‌ كلیپه‌كه‌شی ده‌داته‌ ده‌رێ...







طبقه بندی: رپ،  كوردی، 
برچسب ها: دانلود آهنگ جدید کاریگر به نام بریندارین، دانلود جدیدترین آهنگ کاریگر، دانلود اهنگ بریندارین از کاریگر، کاریگر، بریندارین، کلیپ بریندارین، دانلود مستقیم آهنگ بریندارین،  

تاریخ : جمعه 16 آبان 1393 | 04:28 ب.ظ | نویسنده : محمدپوری | نظرات
کاتیک که چاو له جه ژنی پار ده که م ده بینم که زوریک له و که سانه ی که پار جه ژنه پیروزه یان لی ده کردم ءه و سال نین،ده ترسم سالی داهاتوو منیش نه بم

ناتوانم شتیکی دورو دریژ بنووسم چون وه ک دیاره به گوشی خه ریکم!!ته نیا ده لیم جیژنتان پیروز بی ءیشالله که هه موو سالیک نویی که نه وه


به راس با شتیکی برایانه شتان عه رز که م:

با آجیل و شکلات دیگران چنان رفتار کنید که از دیگران انتظار دارید و همچنین خواهشمند است در صورت دیدن پسته جو گیر نشوید،زیرا شک نداشته باشید که دیگران نیز با دیدن پسته های شما به شدت جو گیر خواهند شد و در صدد باز پس گیری پسته های فتح شده بر خواهند آمد.با تشکر



طبقه بندی: كوردی، 

تاریخ : دوشنبه 6 مرداد 1393 | 09:03 ق.ظ | نویسنده : محمدپوری | نظرات

Shilan Fatemi's photo.

سادق قوبادی،ناوی ئه‌سڵی ره‌پێری به‌ناوبانگ و شێری كورده‌ كه‌ ده‌نگی له‌ جیهان دا به‌رز بۆته‌وه‌.

ماوه‌یه‌ك له‌وه‌ پێش بۆ وه‌رگرتنی سپانسێرێك بۆ ئاڵبۆمی نوێی"بابه‌ ژنم ده‌وێ"چوو بۆ كوردستانی عێراق كه‌ پرۆگرامی "ئه‌وین ژین و ژیان"له‌لایه‌ن كه‌ناڵی كوردمکس بانگ هێشتی كدو و ئه‌ڤین له‌ گه‌ڵ كاریگه‌ر به‌ وتوو وێژ دانیشت.ئه‌م كاره‌ ویسته‌ی زۆرێك له‌ لاینگرانی كاریگه‌ر بوو.به‌ڵام زۆرێك له‌ خه‌ڵك وه‌كوو من ئه‌م پرۆگرامه‌یان له‌ده‌ست دا.

كاریگه‌ر له‌سه‌ر لاپه‌ڒه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك لینكی ئه‌م ویدیویه‌ له‌ youtubeی دانا به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ وه‌رنه‌ده‌گیرا! دوای ماوه‌یه‌ك ماڵپه‌ڒی كوردموزیك ئه‌م ویدیۆیه‌ی بۆ دانلۆد دانا.

هه‌ر وه‌ها پێش رۆیشتنی كلیپێكی چووكی له‌ سه‌ر لاپه‌ره‌كه‌ی دانا كه‌ هێندێك شتی جالب باس ده‌كا.

به‌داخه‌وه‌ من تا ئێستا بۆم نه‌كرا بوو ئه‌و پۆسته‌ دانێم.داوای لێ بوردنتان لێ ده‌كه‌م.










طبقه بندی: رپ،  كوردی،  هه‌واڵ(خبر)، 
برچسب ها: مصاحبه کاریگر، مصاحبه کاریگر با کورد مکس، کاریگر در کوردماکس، مصاحبه، کورد ماکس، ئه‌ڤین ژین و ژیان، کاریگر در ئه‌وین ژین و ژیان،  

تاریخ : پنجشنبه 19 تیر 1393 | 09:35 ب.ظ | نویسنده : محمدپوری | بیر و ڒا(نظرات)


سڵاو له‌ ئێوه‌ی به‌ڒێز: 

هه‌ر وه‌ك ده‌زانن سادق كاریگه‌ر ماوه‌یه‌كه‌ كه‌ چۆته‌ كوردسانی عێراق كه‌ نازانم هه‌ر سه‌فه‌رێكه‌ یان ده‌ی هه‌وێ كه‌ له‌وێ درێژه‌ به‌ كاره‌ جوانه‌كانی بدا چه‌ن ڒۆژ له‌وه‌ پێش كاریگه‌ر له‌ لایه‌ن پرۆگرامی ئه‌ڤین ژن و ژیان بۆ وتووێژ بانگ هێشت كرا و وتو وێژی له‌ گه‌ڵ ئه‌ڤین كرد كه‌ له‌ كاناڵی كورد ماكس بڵاو كرایه‌وه‌ كه‌ به‌داخه‌وه‌ من له‌ ده‌ستم دا و ئێستاش خه‌ریكم كه‌ بیبینمه‌وه‌ و بۆ دانلۆد داینێم هه‌روه‌ها  ئاهه‌نگێكی نوێی زۆر زۆر جوانی به‌ نێوی "ڒه‌نجی قالۆنچه‌" دایه‌ ده‌ر كه‌ به‌ بڒوای من له‌ چه‌ن كاری پێشوی جوان تر و پڒمه‌عنی تره‌.هیوادارم كه‌ له‌ ده‌ستی نه‌ده‌ن.نووسراوه‌ی ئه‌و ئاهه‌نگه‌ش له‌ درێژه‌ دا داده‌نێم.

 وه‌رگرتنی ئاهه‌نگی نوێی سادق كارگه‌ر به‌ نێو"ڒه‌نجی قالۆنچه‌كان"

 


Karigar   Rokhawm Karigar   Rokhawm


دوێنێ شه‌وێ(٢٧١٤/٢/٤)ئاهه‌نگی نوێی سادق كاریگه‌ر به‌نێوی "ڒوخاوم" له‌ لاپه‌ڒه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاو بۆوه‌.ئه‌م ئاهه‌نگه‌ ٥ خولك و ٥٤ چركه‌ درێژه‌ی ده‌بێ كه‌ به‌ بڒوای من ئه‌و كاره‌ی زۆر جوانه‌ به‌ڵام به‌جوانی ئاهه‌نگی "مرادمه‌" نیه‌.پشانیارتان پێ ده‌ده‌م كه‌ ئه‌م ئاهه‌نگه‌ وه‌رگرن.








ادامه مطلب

طبقه بندی: رپ،  كوردی،  هه‌واڵ(خبر)، 
برچسب ها: دانلود آهنگ جدید کاریگر، دانلود آهنگ رنجی قالونچه، دانلود آهنگ جدید کاریگر به نام رنجی قالوچه، رنجی قالونچه، ڒه‌نجی قالۆچه‌، کاریگر، رنجی قالوچه‌،  

تاریخ : شنبه 3 خرداد 1393 | 07:14 ب.ظ | نویسنده : محمدپوری | نظرات
Karigar   Rokhawm Karigar   Rokhawm

سڵاو له‌ هه‌موو به‌ڒێزان...
دوێنێ شه‌وێ ئاهه‌نگی نوێی سادق كاریگه‌ر به‌نێوی "ڒوخاوم" له‌ لاپه‌ڒه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاو بۆوه‌.ئه‌م ئاهه‌نگه‌ ٥ خولك و ٥٤ چركه‌ درێژه‌ی ده‌بێ كه‌ به‌ بڒوای من ئه‌و كاره‌ی زۆر جوانه‌ به‌ڵام به‌جوانی ئاهه‌نگی "مرادمه‌" نیه‌ و داواتان لێده‌كه‌م كه‌ ئه‌م ئاهه‌نگه‌ وه‌رگرن.




طبقه بندی: كوردی، 
برچسب ها: دانلود آهنگ جدید کاریگر به نام روخاوم، دانلود آهنگ روخاوم از کارگر، دانلود جدیدترین آهنگ کاریگر، دانلود آهنگهای جدید کاریگر،  
دنبالک ها: ڒه‌پی نوێ له‌ كاریگه‌ر، وه‌رگرتنی نوێتری ئاهه‌نگی كاریگه‌ر،  

تاریخ : جمعه 5 اردیبهشت 1393 | 09:56 ب.ظ | نویسنده : محمدپوری | نظرات
                            


نازانم بۆ له‌و ماوه‌ی ڒابردوو دا ده‌بێ هه‌موو سڵاوه‌كانم به‌ گریانه‌وه‌ بن

ڒۆزێك ساڵیادی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌یه‌ ،ڒۆژی دواتر نایه‌ڵن كه‌ شادی

 و جه‌ژنی كۆنی خۆمان وه‌دیار خه‌ین

ڒۆژێك جه‌رگی دایكێك ده‌سووتێ كه‌ جه‌نازه‌ی كوڒه‌كه‌ی هێشتا له‌ ناو 

چۆمی" كه‌ڵوێ" دا نه‌بیندراوه‌ته‌وه‌،ڒۆژی دواتر پیاوێكی گه‌وره‌ وه‌ك 

"ئه‌بووبه‌كری شه‌ریعه‌ت په‌ناه" له‌ ده‌ست ده‌ده‌ین

دوێنێ بیستم كه‌ سه‌لام ئىبڒاهیمی(برای یه‌كێك له‌ باشترین هاوڒێیه‌كانم)

كۆچی دوایی كرد،ئه‌وڒۆش ده‌بیستم كه‌ هه‌زاران كه‌س 

له‌بن گڵ دا ژیانیان له‌ده‌ست دا و ٤٠٠٠  دێهات به‌ته‌واوی وێران بوون.

كاتێك كه‌ ده‌بینم:

پیره‌پیاوێك به‌ ده‌سرۆكه‌یه‌ك فرمێسكی سووری ده‌سڒێت

پیره‌ ژنێك بۆمناڵه‌كه‌ی كه‌ هێشتا نه‌بیندراوه‌ته‌وه‌ جه‌رگی ده‌سووتێت

پیره‌پیاوێك ده‌ڵێ خۆم چاوم لێ بوو كه‌ مناڵه‌كه‌م له‌ ژێر شه‌ق و پێللاقه‌ دا ژیانی داوه‌

پیره‌ ژنێك ده‌ڵێ خۆم چاوم لێ بوو كه‌ مناڵه‌كه‌م كه‌ دوومانگی ته‌مه‌ن هه‌بوو زینده‌ به‌ چاڵ كرا

پیره‌پیاوێك ده‌ڵێ خۆم چاوم لێ بوو كه‌ ژنو و مناڵه‌كه‌م زینده‌ به‌چاڵ كرا

پیره‌ پیاوێك ده‌ڵێ ته‌نیا دوو ڒۆژ بوو كه‌ ژنم هێنا بوو كه‌ زینده‌ به‌چاڵ كرا

پیره‌ ژنێك ده‌ڵی ئێستاش دوای ٢٦ ساڵ چاوه‌ڒوانی گه‌یشتنه‌وه‌ی ئێسكه‌كانی كوڒه‌كه‌م ده‌كه‌م

پیره‌ ژنێك ده‌ڵی ئه‌نفال پڒۆسه‌یه‌ك بوو بۆ سڒینه‌وه‌ی گه‌لی كورد كه‌ سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو
.
.
.
دڵم ده‌سووتێ،چاوم خوێنی لێ دێ،جه‌رگم ئاور ده‌گرێ و پێم خۆشه‌ به‌ده‌ستی خۆم جه‌رگی دوژمنانم ده‌رهێنم











طبقه بندی: كوردی،  هه‌واڵ(خبر)، 
برچسب ها: ئه‌نفالی كوردستان، ئه‌نفال،  
دنبالک ها: ڒۆژی خڒ بوونه‌وه‌ی ٥٠٠٠ شه‌هید له‌ به‌هه‌شت...،  

تاریخ : دوشنبه 25 فروردین 1393 | 07:52 ب.ظ | نویسنده : محمدپوری | نظرات

عه‌رزی سڵاو و پیرۆزبایی ساڵی نوێم هه‌یه‌ بۆ خزمه‌ت ئێوه‌ی به‌ڒێز:
ئه‌و شه‌و دووشه‌ممه‌،ڒێكه‌وتی ٢٧١٤/١/١١ بارینی به‌فرێكی نه‌زۆر كه‌می به‌هاری له‌ شاره‌كانی سه‌رده‌شت و ڒه‌به‌ت و دێهاتانی ده‌ورووبه‌ر و... هۆی خۆشحاڵی و ناڒاحه‌تی به‌شێك له‌ خه‌ڵكی بوو!به‌هۆی ئه‌و به‌فر بارینه‌ كه‌ به‌رزاییه‌كه‌ی له‌سه‌رده‌شت ده‌گاته‌ ١٠ سانتی مه‌تر و له‌ ڒه‌به‌ت ده‌گاته‌ ٧ سانتی مه‌تر و جلی سپی دایه‌ به‌ر سروشت كه‌شی هه‌وا تا 5ـ ده‌ره‌جه‌ی سانتیگراد(له‌ سه‌رده‌شت) و3ـ ده‌ره‌جه‌ی سانتیگراد(له‌ ڒه‌به‌ت) دابه‌زی كه‌ زۆربه‌ی خه‌ڵك له‌سه‌ر ئه‌و بڒوایه‌ن كه‌ داركان (به‌تایبه‌ت داری به‌ری) سه‌رما لێیانداوه‌ و ئه‌و ساڵ میوه‌ی ناگرن كه‌ ناڒاحه‌تی وه‌رزێره‌كانی به‌دواوه‌ بوو.(درێژه‌ی وێنه‌كان له‌ درێژه‌ دا ببینن)
هه‌روه‌ها دوێنێش به‌ هۆی شه‌ پۆلێكی باران بارین كه‌ ڒۆژ هه‌ڵاتی كوردستانی گرته‌ به‌ر،چۆمی كه‌ڵوێ زیاتر له‌ هه‌موو كاتێك ئاوه‌كه‌ی زۆر بوو و هاته‌ سه‌ر،به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ به‌ وته‌ی پیره‌ پیاوان ئه‌م زۆریه‌ی ئاو له‌ ده‌ ساڵی ڒابردوو دا بێ وێنه‌ بووه‌!
هه‌روه‌ها ئاخرین هه‌واڵی به‌ده‌ست گه‌یشتوو له‌و ماشێنه‌ی كه‌ حه‌وتووی ڒابردوو به‌ربۆته‌وه‌ نێو چۆمی كه‌ڵوێ (زانیاری زۆرترم ده‌وێ)  ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هێشتا نه‌بیندراوه‌ته‌وه‌ و له‌وه‌ی ده‌چێ كه‌ تازه‌ نه‌بیندرێته‌وه‌!ئه‌وه‌ له‌حاڵێك دایه‌ كه‌ بۆو كوڒه‌ جوانه‌مه‌رگه‌ سه‌ر خۆشی دانه‌راوه‌. 


در ێــــــــــــــژه‌(ادامه مطلب)

طبقه بندی: كوردی، 
برچسب ها: بارش برف بهاری، بارش برف بهاری در سردشت، رود زاب، زاب بزرگ، تصادف در جاده سردشت _ پیرانشهر،  

تاریخ : دوشنبه 11 فروردین 1393 | 10:14 ق.ظ | نویسنده : محمدپوری | نظرات
سڵاو،دووباره‌ سڵاوێك به‌ فرمێسكی خوێنی دایكی موحه‌ممه‌د ...
به‌ڒێزان ده‌مهه‌وێ بۆتان باسی ڒووداوێكی هاتوچۆبكه‌م كه‌ دڵ ته‌زێنه‌...
ڒۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ڒێكه‌وتی ٢٧١٤/١/٣ ده‌ورووبه‌ری كاتژمێر ١١ی شه‌و پیاوێك ناسراو به‌ وه‌ستا موحه‌ممه‌دی مه‌زناوێ،نیشته‌جێی شاری سه‌رده‌شت له‌ ڒووداوێكی هاتوچۆ دا گیانی له‌ ده‌ست دا.رووداوه‌كه‌ به‌وشێوه‌ بووه‌ كه‌:
موحه‌ممه‌د له‌ گه‌ڵ یه‌كێك له‌ ڒه‌فیقه‌كانی به‌ره‌و شاری"پیرانشار" به‌ ماشێنی خۆی ڒێگا ده‌گرنه‌ به‌ر،پاش ئه‌وه‌ی كه‌ شاری میراوا به‌ جێ دێڵێ،له‌سه‌ر پێچێك له‌ سه‌دان پێچه‌ توونده‌كانی ڒێگای پیرانشار_سه‌رده‌شت،به‌هۆی خێرایی زۆره‌وه‌،ڒاگرتنی ماشێنه‌كه‌ی له‌ده‌ست ده‌چێته‌ ده‌ر و به‌داخه‌وه‌ به‌رده‌بێته‌وه‌ نێو چۆمی گه‌وره‌ی كه‌ڵوێ.
جێگای باسه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ له‌ گه‌ڵی بووه‌ له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ پشتێندی سڵامه‌تی(فارسی:کمربند ایمنی)نه‌ به‌ستووه‌ توانیویه‌تی زوو خۆ فڒێ داته‌ خوار و گیانی ڒزگاركا به‌ڵام موحه‌ممه‌د به‌ هۆی به‌ستنی پشتێنده‌كه‌ی نه‌یتوانیوه‌ ئه‌و كاره‌ بكات.
سه‌یرتر له‌ هه‌موو شتێك ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌و ماشێنه‌ كه‌ به‌ر بۆته‌وه‌ و چۆته‌ ناو چۆمی گه‌وره‌ی كه‌ڵوێ تا ئێستا (٢٧١٤/١/١٢) نه‌بیندراوه‌ته‌وه‌.هه‌روه‌ها ده‌بێ بگوترێ كه‌ موحه‌ممه‌د خاوه‌ن چوار خوشك ودوو مناڵ بوو به‌ڵام هیچ برایه‌كی نه‌بوو هه‌ر ئه‌وه‌ش دڵی دایك و بابی چاكتر ده‌ته‌زێنێ.
به‌هیوایی ئه‌وه‌ی كه‌ شتێكی ئاوا دووباره‌ نه‌بێته‌وه‌ و دڵی هیچ كه‌س نه‌سوتێ



طبقه بندی: كوردی، 

تاریخ : پنجشنبه 7 فروردین 1393 | 04:49 ب.ظ | نویسنده : محمدپوری | نظرات

سڵاو
ساڵی نوێی ٢٧١٤ ی كوردی به‌ته‌واوی خه‌ڵكی كورد له‌ هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان،له‌ده‌ره‌وه‌ی كوردستان و له‌ته‌واوی جیهان پیرۆز بێت.به‌هیوای ساڵێكی پڒ له‌ خۆشی بۆ ئێوه‌ی كوردی به‌ڒێز و به‌هیوای سه‌ركه‌وتنێكی زۆر بۆ ته‌واوی كوردستان.
بریا بمانتوانی با وه‌ك كوردستانی باشور ئازاد بین و شادی خۆمان بكه‌یه‌ن یان وه‌ك ساڵانی ڒابردوو له‌ ڒه‌به‌ت خۆشحاڵی و جه‌ژنی كۆنی خۆمان به‌رینه‌ سه‌ر،به‌ڵام داخی گرانم كه‌ له‌و ڒۆژه‌ گه‌وره‌ش دا كه‌ ده‌ پێبكه‌نین،ناچارین بگرین...(كوڒه‌ لێی گه‌ڒێ جارێ!)
مامۆستا حه‌سه‌ن زیره‌ك شێعرێكی زۆر زۆر خۆش و به‌ ناو بانگی گوتوه‌ كه‌ مامۆستا دیلان سازی كدوه‌ و دوای چه‌ن ساڵ مامۆستا زیره‌ك دوایی گۆڒانكریه‌ك(له‌به‌ر فشاری سیاسی ئه‌و كاتی ڒژێمی شاهه‌نشاهی) به‌ده‌نگی  به‌ سۆزی خۆی گووتویه‌تی.ده‌بێ بڵێم كه‌ مامۆستا دیلانیش بۆ خۆی به‌ته‌نیایی سازی نه‌كدوه‌و له‌ شێعری مامۆستا پیره‌مێرد وه‌ریگرتووه‌.
ئێستاش ئێوه‌ و ١٥ خولكی تر بۆ نوێ بوونه‌وه‌ی ساڵی ٢٧١٤
 

ده‌توانن درێژه‌ی وێنه‌كان له‌ "درێژه‌" دا ببینن

در ێــــــــــــــژه‌(ادامه مطلب)

طبقه بندی: كوردی، 

تاریخ : پنجشنبه 29 اسفند 1392 | 07:20 ب.ظ | نویسنده : محمدپوری | بۆچونی ئێوه‌



سڵاو،سڵاوێكی ئاگرین،سڵاوێك به‌ فرمێسكی خوێنی،سڵاوێك به‌ كۆخه‌ی ئه‌و مناڵه‌ی كه‌ له‌ناو دووكه‌ڵی كیمیای به‌عسی دا ده‌خنكێ، سڵاوێك به‌ قیژه‌ی دایكێك كه‌ ده‌بینێ مناڵه‌كه‌ی له‌ نێو باوه‌شی دا به‌پێكه‌نینه‌وه‌ باڵی گرتووه‌ به‌ره‌و به‌هه‌شت،سڵاوێك به‌ هاواری پیاوێك كه‌ ده‌بینێ ژنو و مناڵه‌كه‌ی دانه‌ به‌ دانه‌ وه‌ك په‌لكی گوڵه‌ باخه‌ هه‌ڵده‌وه‌رێ و باڵ ده‌گرن،سڵاوێك به‌ چاوی پڒ له‌ خوێنی مناڵێك كه‌ بانگی دایكی ده‌كا به‌ڵام دایكی وه‌ڵام ناداته‌وه‌،سڵاوێك به‌ گریانی هه‌وره‌كان كه‌ فرمێسكیان پێ نه‌بوو،سڵاوێك كه‌ هۆی گریانی من و ئێوه‌ بوو،سڵاوێك كه‌ هۆی ته‌زانی دڵی من و ئێوه‌ بوو،سڵاوێك له‌ بێكه‌س و پێنووسه‌كه‌ی كه‌ هه‌ردوكیان وشك ببون ...

به‌ڒێزان ویستم ١٦ی مارس،ڒۆژی كاره‌ستی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ كه‌ هۆی شه‌هید بوونی ٥٠٠٠ كه‌س بوو،به‌ ته‌واوی كوردستان و خه‌ڵكی جیهان ته‌سلیه‌ت عه‌رز كه‌م و هیوادارم  له‌و جۆر كاره‌ساتانه‌ بۆ هیچ كۆمه‌ڵه‌یه‌ك له‌ هیچ كوێیه‌ك  له‌سه‌ر زه‌وی ڒوو نه‌دات.

داواتان لێده‌كه‌م درێژه‌ی وێنه‌كان له‌ "درێـــــــــژه‌"دا ببینن

در ێــــــــــــــژه‌(ادامه مطلب)

طبقه بندی: كوردی، 
برچسب ها: هه‌ڵه‌بجه‌، كاره‌ساتی هه‌ڵئى̌بجه‌، حلبجه، نسل کشی حلبجه،  

تاریخ : یکشنبه 25 اسفند 1392 | 08:29 ب.ظ | نویسنده : محمدپوری | كامێــنــت
ده‌زانم دره‌نگه‌ به‌ڵام باشه‌ بیڵێم. بریا بمتوانی بایا ببینم كه‌ مناڵه‌كانمان به‌ زمانی دایكیان ده‌نووسن،ده‌خوێنن و قسه‌ ده‌كه‌ن،
به‌ڵام ...به‌ڵام... ته‌نانه‌ت ده‌توانم بڵێم به‌ هیوای ئه‌و ڒۆژه‌!

http://www.axopic.com/do.php?imgf=1393344381341.jpg



طبقه بندی: كوردی، 

تاریخ : سه شنبه 6 اسفند 1392 | 07:30 ق.ظ | نویسنده : محمدپوری | نظرات
سڵاو و ڒێزی تایبه‌تم هه‌یه‌ بۆ ئێوه‌ی به‌ڒێز.هه‌ر وه‌ك ده‌زانن له‌ كوردستانی عه‌راق نووسین به‌ زمانی زگماكیه‌(كوردی)،جیاوازی نیه‌ له‌كوێ بێ.كاتێك ده‌بینین كه‌ تاقیكدنه‌وه‌كانیان به‌ كوردیه‌ ئێمه‌ پێمان سه‌یره‌،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ئێمه‌ نازانین كوردی بنوسین و بخوێنین و له‌وه‌ی عه‌یب تر نازانین بیڵێیین،هه‌ر له‌و كاته‌ش دا ده‌ڵێیین كوردین!!ئێستاش ده‌مهه‌وێ تاقیكدنه‌وه‌ی وانه‌ی فیزیا بۆ وه‌رزی یه‌كه‌م له‌ كوردستانی عه‌راق تان پێ نیشان ده‌م كه‌ ده‌بێ ده‌س خۆشی له‌ مامۆستای گه‌وره‌م،به‌ڒێز "مامه‌ش" بكه‌م كه‌ ئه‌و تاقیكدنه‌وانه‌م له‌و به‌ڒێزه‌ وه‌رگرتووه‌.ده‌بێ بڵێم كه‌ به‌ داخه‌وه‌ نه‌م توانی دوو وێنه‌ی زۆرجوان بگرم ده‌بێ ببورن،به‌ڵام ده‌توانن وێنه‌كان copy كه‌ن دوایی به‌ zoom كدن به‌ باشی بیان بینن.ئه‌گه‌ر كات و كاتژمێر لێم گه‌ڒێ ئه‌و وشانه‌ی كه‌ بۆئێمه‌ نه‌ناسراون به‌هه‌ر جۆرێك مانای فارسیان بۆده‌بینمه‌وه‌ به‌شكم بزانین چه‌نده‌ له‌ زمانی خۆمان دوور بوینه‌وه‌ كه‌ ده‌بێ بۆوه‌ی كه‌ له‌ زمانی خۆمان حاڵی ببین ده‌بێ به‌ زمانێكی دیكه‌ قسه‌ بكه‌ین!!!







طبقه بندی: كوردی، 
برچسب ها: امتحانات، امتحان کردی، امتحانات در کردستان، کردستان،  

تاریخ : دوشنبه 28 بهمن 1392 | 10:40 ق.ظ | نویسنده : محمدپوری | نظرات
هه‌روه‌ك بۆخۆتان ده‌زانن له‌نێو ئێمه‌دا چه‌ندین وشه‌ هه‌ن كه‌ فارسین و نازانین به‌ كوردی به‌ كاریان بێنین كه‌ ئه‌وه‌ بۆئێمه‌ی كورد عه‌یبێكی گه‌وره‌یه‌.ده‌مهه‌وێ ئه‌و جۆر وشانه‌ لێره‌ دانێم به‌شكم زانیاری ئێوه‌ی به‌ڒێز له‌و بواره‌ دا زیاتر كه‌م.ئه‌وه‌ش بزانن كه‌ ئه‌و وشانه‌ ڒۆژ به‌ ڒۆژ زیاتر ده‌كه‌م.

وشه‌ی كوردی                          وه‌رگێڒان بۆ فارسی
                                 
ئابووری                                                اقتصاد
       
ئامێر                                                  دستگاه

ئامرازی په‌یوه‌ندی                                حرف ربط

ئاوه‌ڵناو                                                  صفت

ئاوه‌ڵفرمان                                                قید

ئه‌رێنی                                                  مثبت

ئه‌زموون                                                 تجربه

ئه‌لفوبێ                                                  الفبا

بابه‌ت                                                   موضوع

بارودۆخ                                                  اوضاع

باشوور                                                  جنوب

باكوور                                                   شمال

باڵوێز                                                     سفیر

درێژه‌ی هه‌یه‌

در ێـــــــــــــــــــــژه‌(ادامه مطلب)

طبقه بندی: كوردی، 
برچسب ها: فرهنگ لغت کردی، ترجمه ی کردی به فارسی و برعکس، ترجمه ی کلمات کردی،  

تاریخ : شنبه 26 بهمن 1392 | 11:20 ق.ظ | نویسنده : محمدپوری | نظرات
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌پێش مامۆستایه‌كی مه‌ریوانی به‌ هۆی كارێكی سه‌یر و زۆر جوان له‌ نێو ته‌واوی دنیا به‌ تایبه‌ت ئێران به‌ باشی له‌ چاو درا.بێ گومان ئێوه‌ش ده‌زانن چ ده‌ڵێم.به‌ڵێ "موحه‌ممه‌د عه‌لی موحه‌ممه‌دیان" سه‌ری تاشی!به‌ڵام ئه‌م سه‌ر تاشینه‌ ئاسایی نه‌بوو! "موحه‌ممه‌دیان" له‌ فێرگه‌ی "شیخ شلتوت" له‌ شاری مه‌ریوان ده‌رس ده‌ڵێ.هه‌رله‌وێش شاگردێكی به‌ نێو "ماهان ڒه‌حیمی" هه‌یه‌ كه‌ به‌ هۆی نه‌خۆشی توشی وه‌رینی مووی له‌شی بووه‌،هه‌ر ئه‌وه‌ش هۆی ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ هاو قوتابیه‌كانی شۆخی پێ بكه‌ن،مامۆستای به‌ڒێز ئاغای "موحه‌ممه‌دیان" بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ ماهان وانه‌زانێت ته‌نیایه‌ سه‌ری خۆشی تاشی!

http://www.kanoon.ir/FileRepository/ImageUpload/5646544/1389441146_errr.jpg

وه‌رگێڒان و درێژه‌ێ هه‌واڵ له‌ "ادامه مطلب" (ترجمه به فارسی و ادامه ی متن در "ادامه مطلب")



ادامه مطلب

طبقه بندی: كوردی،  متفرقه، 
برچسب ها: ماهان رحیمی، محمدعلی محمدیان، معلم فداکار مریوانی،  

تاریخ : شنبه 19 بهمن 1392 | 03:16 ق.ظ | نویسنده : محمدپوری | نظرات

تعداد کل صفحات : 2 ::      1   2  

  • جنوبی
  • زمستانه
  • پرشین بلاگ
  • قالب وبلاگ
  • شبکه اجتماعی فارسی کلوب | Buy Mobile Traffic | سایت سوالات