تا
چرای ئێمه نه‌سووتێ...
تا چــــــرای
ئێمه نه‌سووتێ
ئێوه هه‌رگیز روونـاکـایی
نابینن
به چـاوی
خۆتان
تا ئـێمه دیل و کۆیـلـه بین
هر
کۆت و نیر
تۆق
و زنجیر ده‌که‌ین
بۆتان
قــــــــــڕمان ده‌که‌ن
قـــــــــــوڕتـان
به سه‌ر!
گـــه‌ر بشمرین
ته‌نیا دیلی ده‌دۆڕێنین
چ هه‌یه لــــه دیلی تاڵـتر؟
گه‌ر بشمرین هه‌ر سه‌رکه‌وتووین
کوا
له کۆیله‌ی شــــه‌هـــیــــد
زاڵــتــر؟
قڕمان ده‌که‌ن؟
قوڕتان
به سه‌ر!
دوای مردنیش
لێ ناگه‌ڕێین
نیشتمانمان بکه‌ن به ماڵ
لێ ناگه‌ڕێین
گۆشتمان بخۆن وه‌ک قه‌ل و داڵ
گه‌ر هیچ نه‌بێ ده‌بینه خاڵۆزه‌ی
بێستان
زیوانی ناو ده‌غڵ و دانتان
ده‌بینه لــــــــــــم
ده‌چینه ناو پارووی نانتان
ده‌بینه
مـــــار
په‌پکه ده‌خۆین له ناو نوێنتان
ده‌بـیـنه شێرپه‌نـــجه و میکرۆب
گه‌را ده‌خه‌ین له ناو خوێنتان
ده‌بینه کـــوان
هه‌ر ده‌مه‌و له جێیه‌ک ده‌ردێین
ده‌بینه
ژان
له سه‌د لاوه تێتان وه‌ردێین
ده‌بینه زێرووی هـــــــــــه‌زار پێ
ده‌م گیر ده‌که‌ین له گه‌رووتان
ده‌بینه تامیسکه‌ی سه‌ر لێو
باپشکێوی سه‌ر پێڵووتان
قڕمان ده‌که‌ن؟
قوڕتان به سه‌ر!
دوای مردنیش
لێ ناگه‌ڕێین
نیشتمانمان بکه‌ن به ماڵ
لێ ناگه‌ڕێین
گۆشتمان بخۆن وه‌ک قه‌ل و داڵ.
شــایــی بکه‌ن،ده‌ـیکــه‌یــن به شــیــن
پرسه دانێن،کاستان ده‌که‌ین به پێکه‌نین
ده‌بینه له‌که‌ی زمان و تانه‌ی سه‌رچاو
ده‌بینه مووی ناو خۆراک و خڵته‌ی ناو ئاو
تا چرای ئێمه
نه‌سووتێ
ئێوه هه‌رگیز ڕووناکایی
نابینن به چاوی خۆتان
تا ئێمه دیل و کۆیله بین
هر کۆت و نیر
تۆق و زنجیر ده‌که‌ین بۆتان...
" په‌شێو"
طبقه بندی: اشعار کردی، سایر مطالب،
برچسب ها: اشعار کردی، عبدالله په شی‌و،