تاسە
نامۆیی لە دار و بەردی
ئەم وڵاتە دەکەم
نیشتمانم کرابێ بە جەهننەمیش
تاسەی دەکەم
با نامەت بێ و
بەرامەی
نیشتمانم بۆ بێنێ
با تەلەفۆن زەنگ لێبدا و
بە بیستینی زمانی زگماکیم
بژیمەوە
مەهێڵە
لەو بەهەشتەدا بژاکێم
دەرکەی جەهەننەمێم
لێبکەوە
هێدی
طبقه بندی: اشعار کردی، مطالب جالب و خواندنی،