داگیرکه‌ری دڵ پڕ له قین
دڕنده‌ی بێ ویژدان و دین
ناتوانی واکه‌ی که کورد نه‌بین
هه‌رکورد بووین وهه‌ر کورد ئه‌بین
له پێش ئاگر په‌ره‌ستیدا
له پێش موسڵمانێتیدا
له دیلی و سه‌ربه‌ستیدا
هه‌رکورد بووین وهه‌ر کورد ئه‌بین
نه‌عه‌ره‌بم،نه ئێرانیم،نه
تورکێکی شاخستانیم
نه‌ک من هه‌ر خۆم مێژووش ئه‌ڵێ
که کوردم وکوردستانیم
نه نەنگیه و نه پیاوه‌تی
جیاوازی نه‌ته‌وایه‌تی
بڕیاره و مێژوو داویه‌تی
که کوردبین وهه‌ر کورد ئەبین
گه‌لان هه‌موو برای منن
هه‌ر زۆردارانم دوژمنن
داوای وڵاتی که‌س ناکه‌م
په‌نجه بۆ مافی که‌س نابه‌م
هه‌رتا ماوم خه‌بات ئه‌که‌م
داگیرکه‌ری دڵ‌پڕ له قین
دڕنده‌ی بێ‌ویژدان و دین
گه‌ر قه‌ندیل و ئاگری وشیرین
یه‌کسان که‌ی له گه‌ڵ رووی
زه‌وین
ناتوانی واکه‌ی کورد نه‌بین
هه‌ر کورد بووین وهه‌ر کورد ئه‌بین
براییم ئه‌حمه‌د
طبقه بندی: مطالب جالب و خواندنی، اشعار کردی،