باران را به خانه دعوت کردم
آمد، ماند،‌ و رفت،
شاخه گلی برایم جا گذاشته بود.

آفتاب را به خانه دعوت کردم
آمد، ماند، و رفت،
آینه کوچکی برایم جا گذاشته بود.

درخت را به خانه دعوت کردم
آمد، ماند، و رفت
شانه سبزی برایم جا گذاشته بود.

تو را به خانه دعوت کردم
تو، زیباترین دختر جهان!
و آمدی
و با من بودی
و وقت بازگشت
گل و آینه و شانه را با خود بردی،
و برای من شعری زیبا
زیبا جا گذاشتی و من کامل شدم.

شیرکو بیکس




 

طبقه بندی: اشعار کردی، 
برچسب ها: شعر، شعر کردی، شیرکوبیکس، اشعار کردی، شیرکو،

تاریخ : شنبه 16 شهریور 1398 | 07:11 ب.ظ | نویسنده : فرزاد | نظرات

هه لبه ستی ده روون

هه ر چه ن ئه که م٬ئه و خه یاله ی پی مه ستم

بوم ناخریته ناو چوار چیوه ی هه لبه ستم

لیکدانه وه ی ده روون قسه ی زمانم

بو چی وه ها دوورن له یک نازانم!

ئه مویست ده روون بکرایه وه  وه ک تومار

ده ر که وتایه دنیای جوانتر له به هار

ده ر که وتایه:ئاوات٬هیوا خه و بینین

پر شه نگدارتر له ئه ستیره ی قوبه ی شین!

ده ر که وتایه  مانای  مه نگی ده ر یایی

که نه رمه  با  له روو ی  ئه دا  ئه سپایی

ده ر که وتایه  ئه و  دنیایه  که شیعری

بی فرمیسکه و زورتر له فرمیسک ئه گری

زه رده خه نه ی بی ئاوینه ی ده م  و چاو

تیژگیک ئه دا  رووناکتره له هه تاو!...

به لام ئه فسووس!که ئه و شیعره جوانانه

بالداریکن جی ناهیلن  هیلانه

له ناوه وه ئه جریوینن٬ئه خوینن

هه رگیز قه له م به کاغه زا ناهینن!...

**عبدوا... گوران**


 

طبقه بندی: اشعار کردی، 
برچسب ها: شعر، شعر کردی، اشعار کردی، گوران،

تاریخ : سه شنبه 10 مرداد 1396 | 06:01 ب.ظ | نویسنده : فرزاد | نظرات

کارەسات

 

باڵندەیێک

چرپاندی بە گوێی گوڵێکدا

گوڵە گیان...

لەچکە سەوزەکەت نەختێ لادە

با خونچەی دەم

تاسەی ئەوینم بشکێنێ

ئاونگی شەرم

بە سەر گۆنای گوڵدا خوشی

گوتی:شێتە!

ها ئەو هەورە چۆن دەڕوانێ!

حەیام دەچێ

ئارام بگرە تا سبەینێ.

هەور گوێی لێبوو

نەڕەی گوڕبن

شریخ و هۆڕەی خستە باخ و

بوو بە تەرزە

دەمەو بەیان

کە باڵندە هات بۆ جێژوان

چەند دڵۆپێ خوێنی سوور و

سێ چوار تیکە لەچک مابوو

لە ئەو گوڵە سوورە

                                   *جەلال مەلکشا*


 

طبقه بندی: اشعار کردی،  سایر مطالب، 
برچسب ها: اشعار کردی، اشعار زیبا،

تاریخ : پنجشنبه 9 مهر 1394 | 06:48 ب.ظ | نویسنده : فرزاد | نظرات


                                        

          تا چرای ئێمه‌ نه‌سووتێ...

تا چــــــرای ئێمه‌ نه‌سووتێ

ئێوه‌ هه‌رگیز روونـاکـایی

             نابینن به‌ چـاوی خۆتان                                

تا ئـێمه‌ دیل و کۆیـلـه‌ بین

                      هر کۆت و نیر

                             تۆق و زنجیر ده‌که‌ین بۆتان

 

قــــــــــڕمان ده‌که‌ن

              قـــــــــــوڕتـان به‌ سه‌ر!

گـــه‌ر بشمرین

ته‌نیا دیلی ده‌دۆڕێنین

                    چ هه‌یه‌ لــــه‌ دیلی تاڵـتر؟

گه‌ر بشمرین هه‌ر سه‌رکه‌وتووین

                   کوا له‌ کۆیله‌ی شــــه‌هـــیــــد زاڵــتــر؟

 قڕمان ده‌که‌ن؟

                قوڕتان به‌ سه‌ر!

دوای مردنیش

                لێ ناگه‌ڕێین

نیشتمانمان بکه‌ن به‌ ماڵ

              لێ ناگه‌ڕێین

گۆشتمان بخۆن وه‌ک قه‌ل و داڵ

          گه‌ر هیچ نه‌بێ ده‌بینه‌ خاڵۆزه‌ی بێستان

زیوانی ناو ده‌غڵ و دانتان

               ده‌بینه‌  لــــــــــــم

ده‌چینه‌ ناو پارووی نانتان

             ده‌بینه‌ مـــــار

په‌پکه‌ ده‌خۆین له‌ ناو نوێنتان

             ده‌بـیـنه‌ شێرپه‌نـــجه‌ و میکرۆب

گه‌را ده‌خه‌ین له‌ ناو خوێنتان

             ده‌بینه‌ کـــوان

هه‌ر ده‌مه‌و له‌ جێیه‌ک ده‌ردێین

             ده‌بینه‌ ژان

له‌ سه‌د لاوه‌ تێتان وه‌ردێین

            ده‌بینه‌ زێرووی هـــــــــــه‌زار پێ

ده‌م گیر ده‌که‌ین له‌ گه‌رووتان

           ده‌بینه‌ تامیسکه‌ی سه‌ر لێو

                       باپشکێوی سه‌ر پێڵووتان

 

قڕمان ده‌که‌ن؟

            قوڕتان به‌ سه‌ر!

دوای مردنیش

             لێ ناگه‌ڕێین

نیشتمانمان بکه‌ن به‌ ماڵ

          لێ ناگه‌ڕێین

گۆشتمان بخۆن وه‌ک قه‌ل و داڵ.

       شــایــی بکه‌ن،ده‌ـیکــه‌یــن به‌ شــیــن

پرسه‌ دانێن،کاستان ده‌که‌ین به‌ پێکه‌نین

ده‌بینه‌ له‌که‌ی زمان و تانه‌ی سه‌رچاو

ده‌بینه‌ مووی ناو خۆراک و خڵته‌ی ناو ئاو


تا چرای ئێمه‌ نه‌سووتێ

                ئێوه‌ هه‌رگیز ڕووناکایی

                           نابینن به‌ چاوی خۆتان

تا ئێمه‌ دیل و کۆیله‌ بین

                  هر کۆت و نیر

                           تۆق و زنجیر ده‌که‌ین بۆتان...

 "                                                    په‌شێو"

 

 


 

طبقه بندی: اشعار کردی،  سایر مطالب، 
برچسب ها: اشعار کردی، عبدالله په شیو،

تاریخ : سه شنبه 7 مرداد 1393 | 03:54 ب.ظ | نویسنده : فرزاد | نظرات
.: