
کارەسات
باڵندەیێک
چرپاندی بە گوێی گوڵێکدا
گوڵە گیان...
لەچکە سەوزەکەت نەختێ لادە
با خونچەی دەم
تاسەی
ئەوینم بشکێنێ
ئاونگی شەرم
بە
سەر گۆنای گوڵدا خوشی
گوتی:شێتە!
ها ئەو هەورە چۆن دەڕوانێ!
حەیام دەچێ
ئارام بگرە تا سبەینێ.
هەور گوێی لێبوو
نەڕەی گوڕبن
شریخ و هۆڕەی خستە باخ و
بوو بە تەرزە
دەمەو بەیان
کە باڵندە هات بۆ جێژوان
چەند دڵۆپێ خوێنی سوور و
سێ چوار تیکە لەچک مابوو
لە ئەو گوڵە سوورە
*جەلال
مەلکشا*
طبقه بندی: اشعار کردی، سایر مطالب،
برچسب ها: اشعار کردی، اشعار زیبا،