"هــــــەر کـــــــــوردم"
                                                                                         
بــه‌ ده‌ربــه‌ده‌ری یـان له‌ ماڵــی خــۆم

                  له‌ خــاکی ئــه‌ره‌ب،له‌ ئێــــران و ڕۆم

کۆک و پۆشته ‌بم،ڕووت و ڕه‌جاڵ بم

                 کۆشــکم ده‌قات بــێ،وێــرانه‌ مـاڵ بم

ئازا و ڕزگــار بم شــادان و خــه‌ندان

                یـان زنجیر له‌ مل له‌ سووچی زیندان

سـا‌‌غ بم جحێڵ بم بگرم گوێ سوانـان

               یــان زار و نــزار له‌ نـه‌خۆشــخــانان

دانــیشـــم له‌سه‌ر ته‌ختــی خونـــکاری

               یــان لــه‌ کۆڵانــان بــکـــه‌م هـــه‌ژاری

کــوردم و له‌ ڕێی کــورد و کوردستان

               ســه‌ر له‌ پێناوم گیــان له‌ســه‌ر ده‌سـتان

بـه‌ کــوردی ده‌ژیم بـه‌ کــوردی ده‌مرم

               بــه‌ کــوردی ده‌یــده‌م وه‌رامــی قــه‌برم

بــه‌ کــوردی دیــسان زیندوو ده‌بــمه‌وه‌

               لــه‌و دنیاش بۆ کــورد تـێ هه‌ڵ ده‌چمه‌وه‌

             
        فەلەک بێزارم لە  ئا کارەکەت     

                                                                 بێزارم  لەدەس چەرخەلارەکەت

        فەلەک چەرخەکەت لەسوڕیان کەوی   

                                                ۆا ساتێ هەژار بێ خەم ناخەوێ

       

         چەپ گەردی گەردوون! گەڕان کوشتمی    

                                                                       نەزان  پەرەستی  بۆنان کوشتمی

         هەر چەوسانەوەی بێ حەسانەوە    

                                      ئەی مردن لەی کوێی؟ ژیان کوشتمی  

        

هەزار دەوران گەڕا مەیگێڕی گەردوون  تا هەلێکم هات

                  لەبەر پیری ئەویشی لێ ڕژاندم  دەستی لەرزۆکم


 

طبقه بندی: اشعار کردی، 

تاریخ : شنبه 4 آذر 1391 | 12:37 ق.ظ | نویسنده : فرزاد | نظرات
.: